ئاسۆ مامه‌ند: كردنی كه‌ركوك به‌هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سووره
چاوپێکەوتن 05:07 PM - 2015-05-21.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی گه‌رمتر له‌هه‌واڵ-ی كه‌ناڵی ئاسمانیی كه‌ركوك-دا، هه‌ڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.كو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوك وه‌ڵامی به‌شێكی زۆر له‌و پرسیار‌و گومانانه ده‌داته‌وه كه له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌كرێن وه‌ك بێده‌نگیی داعش له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك، بودجه‌و موسته‌حه‌قاتی پترۆ دۆلاری كه‌ركوك، مه‌سه‌له‌ی حه‌شدی شه‌عبـی ئایندهی ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ كورد‌و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌و هه‌روه‌ك ئه‌و گومانانه‌ش كه ناحه‌زانی یه‌كێتی به‌نیازن له‌ناو خه‌ڵكدا ته‌رویجی پێبدهنو ته‌مومژاویكردنی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پوخته‌ی لێدوان‌و روونكردنهوهكانێتی:
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منیی كه‌ركوك‌و سه‌نگه‌ره‌كانی سنووری ئه‌و شاره‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له‌ناوه‌نده جیاجیاكاندا بره‌وی پێده‌درێت سه‌باره‌ت بهبهههرێمبوونی كه‌ركوك‌و هه‌ڵوێستی ی.ن.ك له‌وباره‌یه‌وه، هه‌ڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند وتی: بهشایهتیی دانیشتووانی كه‌ركوك دۆخی شاره‌كه زۆر ئارامه، چ له‌ناو شار‌و چ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی تیرۆریستان له‌سنووری پارێزگاكه. هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌كانی رابردوودا ته‌قینه‌وه‌و كاری تیرۆریستی كرابێت، ئه‌وا ده‌ركه‌وت به‌گشتی له‌و ناوچانه‌وه بوون كه ئێستا به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جهنگنو جگه له‌وه‌ش پێده‌چێت كه دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆناو سوپای عیراق‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ش له‌و ناوچانه هه‌بووبێت كه ببوونه هۆكار بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تیرۆریستان‌و ته‌قینه‌وه‌و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی دیكه، كه ئێستا به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و مه‌ترسییانه كهمبوونهتهوهو نههێڵڕاون.
سه‌ره‌تا شه‌ڕی داعش ئاسان نه‌بوو
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای كه‌وتنی موسڵ‌و تكریت‌و حه‌ویجه‌دا پاراستنی كه‌ركوك كارێكی ئاسان نه‌بووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هێرشی گه‌وره‌و به‌رفراوانیان كرده سه‌ر كه‌ركوك‌و ئه‌وكاته هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییش له‌ئارادا نه‌بوو، هه‌رئه‌وكات هێزی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌و هێرشانه‌یان تێكشكاند‌و وتی: له‌وپه‌ڕی به‌هێزیی داعشدا ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌كیان كۆنترۆڵكردبێت بۆ چه‌ند سه‌عاتێك، ئه‌وا هێزی پێشمه‌رگه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م لێیان سه‌ندوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا جه‌نگه‌كه ئاسان نه‌بووه به‌ڵام وتی: له‌دوای نهبهردییو پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشڕهوییهكدا سه‌نگه‌ره‌كان تۆكمه ده‌كرێن بۆ مانه‌وه‌و پاراستنیان. وتیشی: هه‌م جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركوك‌و هه‌م ئیداره‌ی شاره‌كه‌و هه‌م وه‌ك مه‌ڵبه‌ندیش پشتیوانێكی گه‌وره بووین له‌ناردنی ئامێر‌و پێداویستی بۆ قایمكردنی سهنگهرهكانو دروستكردنی ساترو ئاسانكاریی رێگاوبانو فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌كانی نهبهردیش شایه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن.
نابێت غافڵ بین
له‌باره‌ی داگیركردنی رومادی‌و ئه‌گه‌ری كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داعش بۆ په‌لاماردانی كه‌ركوك، مامه‌ند رایگه‌یاند: داعش له‌هه‌ركوێ پێی بكرێت درێغی ناكات لههێرشو په‌لامار، به‌ڵام ره‌نگه داعش به‌تێپه‌ڕبوونی كات له‌وه تێگه‌یشتبێت كه كه‌ركوك پارویه‌كی ئاسان نییه، هه‌رچه‌نده چ ئێمه‌و چ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و چ فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه نابێت له‌وپه‌ڕی لاوازیی داعشیشدا لێیان غافڵ بین‌و كهمتهرخهمیو بێ باكیی رووبدات‌و ده‌بێت هه‌میشه سه‌نگه‌ره‌كانمان قایم بكه‌بن، به‌تایبه‌تی كه‌ركوك كه نه‌ك هه‌ر داعش، به‌ڵكو به‌شێك له‌وڵاتانیش پێیان خۆش نییه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی كورد‌و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستاندا بێت، بۆیه به‌بێ داعش‌یش كه‌ركوك نه‌یاری دیكه‌ی زۆره كه كار بۆ كه‌وتنی ده‌كه‌ن، بۆیه له‌وپه‌ڕی لاوازیشدا ده‌بێت حساب بۆ دوژمنه‌كه‌ی خۆت بكه‌یت.
له‌باره‌ی ئه‌و بێده‌نگییه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سنووره‌كانی كه‌ركوكیش هاتۆته ئاراوه، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك پێیوابوو كه له‌به‌ر لاوازبوونیانه له‌سنووره‌كه، به‌ڵام وتی: داعش ئه‌گه‌ر خاكیشی پێ نه‌گیرێت، ئه‌وا له‌كاری تێكدان‌و تیرۆریستی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌گه‌رنا به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌وان ده‌خوازن كه پێشمه‌رگه هێرشی دیكه نه‌كاته سهریانو پێشڕه‌ویی زیاتر نه‌كه‌ن بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانیان.
له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال
سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕه‌ی كه ئێستا له‌ناو میدیاكاندا قسه‌وباسی له‌باره‌وه ده‌كرێت له‌باره‌ی به"هه‌رێمبوونی كه‌ركوك"ه‌وه، هه‌ڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند بیروڕای یه‌كێتیی له‌وباره‌یه‌وه روونكرده‌وه‌و وتی: ده‌كرێت هه‌موو خه‌ڵك له‌وه دڵنیابن كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و له‌سه‌روو هه‌مووشمانه‌وه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال تێڕوانینمان چییه له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌ر له‌دروشمه‌كانی "یان كه‌ركوك‌و خانه‌قین، یان تاماوین ده‌جه‌نگین" یان "كه‌ركوك قودسی كوردستانه" یان "سنووری كوردستان حه‌مرینه" ئه‌مانه هه‌مووی جگه له‌دروشم، مام جه‌لال ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بووبێت درێغیی نه‌كردووه له‌خه‌باتكردن بۆ كه‌ركوك، وه‌ك یه‌كێتیش له‌شۆڕشی نوێداو له‌رۆژگاره سه‌خته‌كاندا دیاره چه‌ند قوربانیمان له‌پێناوی كه‌ركوكدا داوه‌و له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیدا به‌م دواییانه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌شدا رۆڵی یه‌كێتی بهسهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی‌و فهرماندهكانییهوه، ته‌نانه‌ت شه‌هیده‌كانیش ئه‌گه‌رچی هه‌موویان شه‌هیدی كوردستانن، به‌ڵام بڕوانه چه‌ند له‌و شه‌هیدانه ئینتیمای سیاسیان بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه، ته‌نها له‌شاری كه‌ركوك 107 شه‌هیدمان هه‌بووه "جگه لهدیلهكان" زیاتر له 90 یان ئهندامو كادر‌و فه‌رمانده‌ی یه‌كێتی بوون، جگه له‌ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وه‌ك پۆلیس‌و ئاسایش، جگه له‌وه‌ش له‌ڕووی ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه پارێزگاری شاره‌كه به‌رله‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك بێت ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه، بۆیه به‌داخه‌وه بۆ كه‌م بایه‌خكردنی ئه‌م رۆڵه‌ی یه‌كێتی له‌كه‌ركوكدا له‌هه‌ندێك میدیاوه پڕوپاگه‌نده‌ی ناحه‌زانه ده‌كرێت، تاوێك ده‌وترێت یه‌كێتی حه‌شدی شه‌عبـی هێناوه له‌كاتێكدا رۆژانه داوا ده‌كرێت پێشمه‌رگه بچێت گوندی به‌شیر ئازادبكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌شده‌ی باسی ده‌كه‌ن هاتبێت چۆن ناتوانن گوندێكی خۆیان ئازادبكه‌ن؟ یان پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كه‌ركوك بكاته هه‌رێمێك بۆئه‌وه‌ش هه‌رجاره‌ی یه‌كێك تۆمه‌تبار ده‌كرێت، جارێك به‌ڕێز پارێزگار‌و جارێك به‌نده‌و به‌گشتی كادرانی یه‌كێتی. بۆیه ئێمه لێره‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌ركوك ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی بۆ كه‌ركوك دیاریبكرێت له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆسه‌ر كوردستان به‌تایبه‌تی توركمان، عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندییان له‌هه‌رێمی كوردستاندا بۆ مسۆگه‌ربكرێت، ئایا ئه‌مه شتێكی خراپه؟ بۆیه پێیوابوو كه ئه‌وه نه‌ك هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه، به‌ڵكو بوختانیشه. ئه‌وه‌ش بۆ لێدانه له‌و خهمخۆرییو خاوهندارێتیو قوربانیدانانه‌ی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك.
هه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی شه‌هید شێركۆین
ئاسۆ مامه‌ند پێشیوابوو كه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌و بوختانانه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر رۆڵ‌و ناوبانگی یه‌كێتی نابێت، چونكه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك رۆژانه یه‌كێتی ده‌بینن كه چ لهئاوهدانیی شاره‌كه‌و چ له‌به‌رگریی له‌شاره‌كه‌و چ لهقوربانیداندا له‌ریزی پێشهوهنو ئه‌وه فه‌رمانده‌كانی وه‌ك عه‌مید شێركۆو هاوشێوهكانیانن كه وتیان ده‌بێت داعش به‌سه‌ر لاشه‌ی ئێمه‌دا پێ بخاته ناو كه‌ركوك‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیان برده سه‌رو خه‌ڵكی دیكه‌شمان بینی كه پێموانییه راگه‌یاندنه‌كان شوێنی ئه‌و جه‌ده‌له بێت. ئه‌گه‌رچی ئێمه ته‌نانه‌ت له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردستانییه‌كانی ناو كه‌ركوكیشدا ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو شوێنێك حزبایه‌تی بكه‌ین، با له‌ناو شاری كه‌ركوكدا كوردایه‌تی بكه‌ین، به‌ڵام له‌ڕووی كار‌و خزمه‌ته‌وه، ئه‌وه بچن رای خه‌ڵك وه‌ربگرن كه كێ به‌فیعلی خزمه‌تی ئه‌م شاره دهكاتو قوربانیی بۆ ده‌دات. هه‌روه‌ها وتی: من به‌داخه‌وه‌م كه باسی هه‌ندێك بابه‌ت ده‌كه‌م، به‌ڵام ناچارم چونكه ئه‌وه‌نده پڕوپاگه‌نده ده‌كرێت له‌دژی یه‌كێتی، نا‌توانیت له‌هه‌موویان بێده‌نگ بیت. وتیشی: كه‌ركوكییه‌كان به‌ڵێنێكیان به‌یه‌كێتی دابوو له‌هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنه‌كه‌یان گه‌یانده جێ، ئێمه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێمانداون ده‌یگه‌یه‌نینه جێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كه‌ركوك بپارێزین. بۆ تۆ پێت وایه ئه‌وه كه‌مه كه كورد له‌كۆی 12 كورسی له‌هه‌ڵبژاردن 8 كورسی دههێنێتو 6 یان بۆ یه‌كێتی ده‌بێت؟ ئه‌وه رای زۆرینه‌ی كه‌ركوكییه‌كانه، ئیتر ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڵێنمان پێداون ده‌بێت بیانپارێزین، بڕوانن پێشمه‌رگه‌ی، سلێمانی، شارباژێڕ، شاره‌زوور، هه‌ولێر، باڵه‌كایه‌تی‌و بادینانمان له‌كه‌ركوك شه‌هید ده‌بن.
كوا وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم له 2007-ه‌وه
بۆیه دووباره ته‌ئكیدی له‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی كرده‌وه كه ئه‌مه‌یه: "كه‌ركوك ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان" له‌باره‌ی تایبهتمهندییهكانیشهوه هه‌ڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند روونیكرده‌وه: دانی پۆست‌و پله‌یه به پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوك وه‌ك توركمان‌و عهرهبو كلدان‌و ئاشوری‌و ئه‌وانی دیكه كه تێ‌یان بگه‌یه‌نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لهبهرژهوهندییاندایه، ئه‌گه‌رنا كردنی كه‌ركوك به‌هه‌رێمێكی جیا‌و سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه به‌لای ئێمه‌شه‌وه هێڵی سووره، به‌ڵام وتی: ته‌نها دروشمی بریقه‌دار سوودی نییه‌و ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه كه له‌ساڵی 2007دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كوردستان، ئه‌ی كوا وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم؟ هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌شه‌وه جارێكی دیكه داوای خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه ئه‌و داوایه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بخه‌نه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئێمه‌ش مورتاح نین له‌حه‌شد، به‌ڵام..
ئاسۆ مامه‌ند له‌باره‌ی ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی ده‌كرێن سه‌بارت به‌مه‌ترسیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ئاینده‌دا، وتی: منیش پێموایه كه ئاساییه حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كانی تر دروستكراوه، به‌ڵام ئێه‌ش مورتاح نین له‌وه‌ی له‌كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كاندا دروستبكرێن كه ره‌نگه ببنه مهترسیو سه‌رئێشه‌ی ئاینده‌یی، به‌ڵام وتی: ئه‌وه‌ی لێره پێی ده‌وترێت حه‌شد، ئه‌و برا توركمانه شیعانه‌ی گوندی به‌شیر بوون كه ئه‌وانیش له‌سه‌رده‌می به‌عس به‌ر ئه‌نفالێك كهوتنو پێشتر سه‌حوه بوون، دوای هاتنی داعش‌یش تووشی ئهنفالێكی تربوون له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان. بۆیه ئه‌و هێزه‌ی پێكیان هێناوه پێمان راگه‌یاندوون كه ده‌بێت له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌دابن، راسته ئێمه هه‌ردوولا دوژمنێكی هاوبه‌شمان هه‌یه‌و له‌هه‌ندێك شوێن پێویستیمان بهیهكتریی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه نیگه‌رانیمان نییه، به‌تایبه‌تی له‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی خورماتوو، به‌ڕه‌سمیش ئه‌و نیگه‌رانییه‌مان پێ راگهیاندوونو سنوورێكیش بۆ ئه‌و پشێوی‌و بێ به‌رنامه‌ییه دادهنێینو ئه‌وه‌ی لهههرشارێك داده‌نرێت یان ده‌بێت له‌ژێر فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه یان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بن.
تاسه‌ر بێده‌نگ نابین
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك رۆشنایی خسته سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له‌بواری داراییدا رووبه‌ڕووی كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌و روونیكرده‌وه كه ده‌بێت چ وه‌ك ئیداره‌ی شاره‌كه‌و دامهزراوهكانیو چ وه‌ك نوێنه‌ره‌كانی كه‌ركوك له‌به‌غداو چ وه‌ك نوێنه‌رانی كورد بهگشتیو چ وه‌ك وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌چنه به‌غدا بۆ دانوستان سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌بێت هه‌مووان گوشار بخه‌ینه سه‌ر به‌غدا بۆ خه‌رجكردنی موسته‌حه‌قاتی كه‌ركوك له‌بودجه‌و بودجه‌ی پترۆدۆلار، به‌تایبه‌تی وه‌فدی هه‌رێمیش ده‌بێت له‌خه‌می ئه‌وه‌دا بێت كه بڕێكی نه‌وتی كه‌ركوكیش له‌ڕێی هه‌رێمه‌وه ده‌نێردرێت، بۆیه وه‌فدی هه‌رێم ده‌بێت له‌خه‌می كه‌ركوكیشدا بێت وه‌ك به‌شێك له‌هه‌رێم. دیاره نه ئێمه‌و نه ئیداره‌ی كه‌ركوكیش تاسه‌ر له‌و دۆخه بێده‌نگ نابین.
كه‌ركوكییه‌ك لهلیژنهكهی ده‌ستووردا
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان كرد له‌ناو كهركوكداو وتی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشه‌و مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ره‌نگه گله‌یی لێره‌و له‌وێ هه‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان ئیجابین. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانیشدا به‌تایبه‌تی توركمانه‌كان سه‌ردانی یه‌كتریی ده‌كه‌ین‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ین. به‌ڵام وتی: جارجار هه‌ندێك لێدوانی لێره‌و له‌وێ گرژیی له‌سه‌ر شه‌قامدا دروست ده‌كات. وتیشی: ئێمه تا بۆمان بكرێت ده‌مانه‌وێت یه‌كڕیزیی‌و تهباییهكه بپارێزین، به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه‌ش نییه كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێك بێده‌نگ بین.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌شیان وه‌ك یه‌كێتی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه كه پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی ئه‌وان ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جهلالو پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌وه، جگه له‌وه‌ش له‌دانانی لیژنه 21 كه‌سییه‌كه بۆ نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌ڤاڵانی فراكسیۆنی سه‌وز داواكرا كه كهركوكییهكی تێدا بێت، بۆیه له‌و به‌شه‌ی كه به‌ر یه‌كێتی كه‌وتووه هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك دانراوه‌و مه‌كته‌بی سیاسیش پشتگیریی لهپێشنیازهكهی فراكسیۆنی سه‌وز كرد.
داوای لێبووردن ده‌كات
له‌كۆتاییشدا داوای لێبووردنی له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك كرد كه ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو به بواره رێكخراوه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رانهگهیشتبن وه‌ك مه‌ڵبه‌ندو هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و دۆخه گه‌ڕانده‌وه كه له‌سنووره‌كه‌دا هه‌یه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانهوهو وتی: مه‌سه‌له‌ی پاراستنی كه‌ركوك له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه بۆ ئێمهشو جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌ش، هه‌روه‌ها چ وه‌ك یهكێتیو چ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندو چ وه‌ك ئیداره‌ی شاره‌كه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وله‌ویه‌تمان له‌م قۆناغه‌دا پاراستنی كه‌ركوكه وه‌ك ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێمان داون.
كه‌ركوك ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییه‌وه بۆ توركمان عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌كان، ئه‌گه‌رنا قسه‌كردن له‌هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ نه‌ك هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه، به‌ڵكو بوختانیشهو بۆ لێدانه لهخهمخۆرییو خاوهندارێتیو قوربانیی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك
نه‌ك هه‌ر داعش، به‌ڵكو به‌شێك له‌وڵاتانیش پێیان خۆش نییه كه كه‌ركوك له‌ژێر كۆنترۆڵی كورد‌و پێشمه‌رگه‌دا بێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25