riklam

وەزیری بەرگری عیراق لەسەر روداوەكەی سەرسار هاتەدەنگ

عیراق 04:52 PM - 2015-04-26
هیچ سەربازێك لەناوچەكە گەمارۆ نەدراوە

هیچ سەربازێك لەناوچەكە گەمارۆ نەدراوە

وەزارەتی بەرگری عیراق دەنگۆی هێرشكردنە سەر نازمی سەرسار رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت  هیچ سەربازێك لەو ناوچەیە گەمارۆ نەدراوە.

ئەمڕۆ 2015/4/26 خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:ناوچەی نازم سەرسار روبەڕووی هیچ پەلامارێك نەبوەتەوە، هیچ سەربازێك لەناوچەكە گەمارۆ نەدراوە، ئەو هەواڵانەشی رەتكردەوە كە هەندێك دەزگای راگەیاندن بڵاویانكردوەتەوە كە گوایە ئەو سەربازانەی لەناوچەی نازم سەرسارن گەمارۆ دراون.

عوبەیدی رونیشیكردەوە كە تیرۆرستانی داعش لەڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە پەلاماری ناوچەی نازم تەقسیمیانداوەو بەهۆیەوە 13 ئەفسەرو سەرباز شەهید بوون، بەڵام هێزە ئەمنیەكان توانیویانە بەرپەرچی ئەو پەلامارانە بدەنەوەو ناوچەكەش لەژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەكانی عیراقدایە.

وەزیری بەرگری عیراق، ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزە ئەمنیەكان 90%ی سەنتەری ناحیەی كەرمەو دەوروبەریان لەتیرۆرستانی داعش پاكردوەتەوەو لەپێشڕەویشدان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەكە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket