riklam

خورماتوو.. ژنێك خۆی سوتاند

کوردستان 04:05 PM - 2015-04-26
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌

له‌ گه‌ڕه‌كی برایه‌تی قه‌زای خورماتوو ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان خۆی ده‌سوتێنێت و به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه‌ گیانله‌ده‌ست ده‌دات.

سه‌چاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی خورماتوو ئه‌مڕۆ 26-4-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی برایه‌تی خورماتوو ژنێك به‌ ناوی (ش..م.س) ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و دوای چه‌ند سه‌عاتێك مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاويه‌كه‌یه‌وه‌، گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئه‌و ژنه‌ خێزانداره‌و منداڵێكی هه‌یه‌، كێشه‌كه‌ش خێزانییه‌ و تائێستاش كه‌س له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی- خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket