riklam

ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ توركیا توڕه‌ ده‌كات

جینۆساید‌‌ 05:01 PM - 2015-04-25
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نی به‌ جینۆساید ناساند

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نی به‌ جینۆساید ناساند

داوای ئه‌وه‌ كه‌دوێنێ له‌په‌راوێزی یادكردنه‌وه‌ی كوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌كاندا كه‌له‌ساڵی 1915 – 1920 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلیه‌وه‌ ئه‌نجامدرا یواخم گاوكی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بۆیه‌كه‌مینجار ده‌سته‌واژه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانی به‌كارهێناو هه‌ڵوێستی بێده‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌ڵمانیاشی به‌مایه‌ی نیگه‌رانی و شه‌رم و وه‌ك به‌شیك له‌ به‌رپرسیارێتی ناوبرد،وه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا رۆژی 24-4-2015 په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ كاره‌ساتی ئه‌رمه‌نیه‌كانی به‌كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ ناوبردو چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ نیگه‌رانی وجۆرێك له‌ساردی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیاو توركیای لێ بكه‌وێته‌وه‌..به‌تایبه‌تی له‌كاتیكدا كه‌یادی 100 ساڵه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵ كوژیه‌ ده‌كرێته‌وه‌ توركیا نایه‌وی دانی پێدا بنێت و له‌وه‌ش زیاتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یاده‌دا ئاهه‌نگ به‌سه‌ركه‌وتنی توركیا ده‌گێڕێ..ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ و له‌م یاده‌دا بۆته‌ جێی توڕه‌یی و نائارامی بۆ ئه‌ردۆگان و ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌رلین..چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌م  بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ناساندنی كوشتاری ئه‌رمه‌ن وه‌ك به‌كۆمه‌ل یان كۆمه‌ڵ كوژی ئه‌رمه‌ن به‌گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ ده‌زانن له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر توركیادا..له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا وه‌ك ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كرده‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند له‌یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانیدا  ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی به‌به‌رچاوی دنیاوه‌ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانی ئه‌نجامدا..له‌لایه‌كی تره‌وه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له‌ حكومه‌تی توركیاو ئه‌رمینیا كردووه‌ دانوساندن و رێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن به‌تایبه‌تی دوای تێپه‌ربوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا..شتیفن زایبرت قسه‌كه‌ری ڕه‌سمی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی  كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن به‌كاربینێ رۆژی هه‌ینی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌ڵمانیا خوازیاره‌ پشتگیری له‌هه‌ردولا بكات بۆنزیك بوونه‌وه‌..له‌وه‌ش زیاتر قسه‌كه‌ری ڕه‌سمی حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر لێدوانی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا كه‌كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی به‌كارهێنا پێی وابوو وه‌ك هه‌موو جارێك ئه‌وه‌ ڕاو بۆچوونی خۆیه‌تی ..

PUKmedia شه‌هاب عوسمان/ئه‌ڵمانیا






ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket