riklam

داعش 29 هاوڵاتی مه‌سیحی ئه‌سیوبی له‌ لیبیا سه‌رده‌بڕێت

جیهان 05:13 PM - 2015-04-19
داعش 29  هاووڵاتی مه‌سیحی تری سه‌ربڕی

داعش 29 هاووڵاتی مه‌سیحی تری سه‌ربڕی

رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ لیبیا 29 هاووڵاتی مه‌سیحی وڵاتی ئه‌سیوبیا سه‌رده‌بڕێت.

كه‌ناڵی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ 19-4-2015، رێكخراوی تیرۆرستی داعش گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا 29 هاووڵاتی مه‌سیحی ئه‌سیوبی له‌ لیبیا سه‌رده‌بڕێت.

هه‌رله‌و گرته‌ ڤیدۆییه‌دا كه‌سه‌ سه‌ربڕه‌كان 15 كه‌سن و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و خۆیان به‌ ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریان و لیبیا ده‌ناسێنن و دوای راگرتنی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی سه‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی هاووڵاتی تر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن سه‌ربڕین به‌رده‌وامده‌بێت تاكو راگرتنی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی سه‌رمان و ده‌ڵێن (چه‌قۆكانمان له‌سه‌ر ملی هاووڵاتیانتان به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو راگرتنی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی سه‌رمان).

جێی باسه‌ دوای شكسته‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی داعش ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ چه‌ندین گرته‌ی ڤیدۆییدا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و هاووڵاتیان سه‌رده‌بڕێت، له‌ چه‌ند مانگی رابردوشدا له‌ هه‌مان شوێن له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا سه‌ربڕینی21 هاووڵاتی مه‌سیحی میسری له‌ لیبیا بڵاوكرده‌وه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: العربیه‌


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket