ئه‌م ووتاره‌م بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به‌دڵتان بوو!
بیروڕا 12:34 PM - 2015-04-19سیروان غه‌ریب
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه هاوپێچه له‌گه‌ڵ ووتاری زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌رێگه‌ی ئیمه‌یل یان ئامرازی په‌یوه‌ندییه‌كانی تر ووتار ده‌نێرن بۆ رۆژنامه‌و گۆڤار‌و وێب سایته‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م قسه‌یه له‌خۆمه‌وه ناكه‌م، وه‌رگرتنی ڕاوبۆچونی زۆربه‌ی سه‌رنوسه‌ره‌كانی هاورێم وه‌رگرتووه، كاتێك لێیان ده‌پرسم بۆچی میدیای كوردی سیخناخ بووه له ووتاری خراپ.
وادیاره ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌گه‌ر به‌دڵتان بوو" ده‌سته‌واژه‌یه‌كه زۆرینه‌ی سه‌رنوسه‌ره‌كانمان به‌حوكمی كاره‌كه‌یان كه ووتاره‌كان جیاده‌كه‌نه‌وه ئیحراج كردبێت، چونكه ده‌بینین له‌سایه‌ی دڵی ئه‌م سه‌رنوسه‌رانه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، میدیای كوردی پڕ بووه له‌ووتاری بێ ناوه‌رۆك و بێ مانا، هه‌ندێكیان كه بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌نده ئاستی لاوازه له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی په‌ره‌گرافی یه‌كه‌می هه‌ناسه‌ت سوار ده‌كاتء سنگت توند ده‌كات و ناهێڵێت به‌هیچ جۆرێك بگه‌یته په‌ره‌گرافی دووهه‌م.
هونه‌ری داڕشتن و گه‌یاندنی بۆچوون به‌بێ ڕتووش و ساده‌و ساكار، هونه‌رێكه پێویستی به‌ئه‌زموونه، زۆرن ئه‌و فه‌یله‌سوف و رۆمان نوس و گه‌وره رۆژنامه‌نوسانه‌ی باوه‌ڕیان وایه كه "ساده‌یی، به‌ڵام به قوڵی" دوو چه‌مكن كه‌م كه‌س ده‌توانێت له كاتی نوسین یان گێڕانه‌وه‌دا ئاوێته‌یان بكات، به‌ڵام "لوغزو ئاڵۆزی" زمانێكه ته‌نها پێشكه‌شه به برای نوسه‌ر خۆی، نه‌ك به خوێنه‌ر.
ته‌كنیكی ووتار نوسین له زۆرینه‌ی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان فه‌رامۆشكراوه. هه‌ندێك جار كۆمێنتێكی فه‌یسبوكی شێواو و ناڕێكی كه‌سێك له فه‌یسبوك ده‌بینین له‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك یان رووداوێك، به‌ڵام دواتر له‌هه‌ندێك میدیادا له‌جێگه‌ی ووتار داده‌نرێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ووتار بوارێكی گرنگ و جیاوازی ناو رۆژنامه‌گه‌رییه و به‌بێ بڵاوكردنه‌ی ووتار ڕۆژنامه‌گه‌ری پێده‌نێته قۆناغی مردنه‌وه.
هه‌مووان ده‌توانین كۆمێنت بنوسین به توندترین شێوه یان به نه‌رمترین، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ووتاری رۆژنامه‌گه‌ری چوارچێوه‌و رێسای خۆی هه‌یه و نوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ناسه‌و تێگه‌یاندنی خوێنه‌ر حسابی دێڕ به‌دێڕی ووتاره‌كه‌ی ده‌كات، چونكه پێیوایه هه‌ر ووتارێك ئیقاعی ناته‌واو بوو ئه‌وا "بۆچون"ه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێته خوێنه‌ره‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی من تێبینی ده‌كه‌م و وایش ده‌رده‌كه‌وێت به ده‌گمه‌ن نه‌بێت سه‌رنوسه‌ره‌كانمان ووتارێك ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ نوسه‌ره‌كانی هه‌رچییه‌ك بێت فڕێیده‌ده‌نه سه‌ر سایت و رۆژنامه‌كان و وه‌ك خۆراكێكی بێ كه‌ڵك ده‌یخه‌نه به‌رده‌ممان.
گومانم هه‌یه له‌هه‌ندێك ووتار پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خودی سه‌رنوسه‌ر خوێنرابێته‌وه، چونكه جارێكیان به‌چاوی خۆم بینیم بێ له‌هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و هه‌ڵه‌ی چاپی كوشنده كه هه‌ندێكیان پێچه‌وانه‌ی ووشه‌كه‌ی ده‌گه‌یاند، هه‌ر له‌گه‌ڵ ووتاره‌كه‌دا هاوپێچی "ئه‌م ووتاره‌م بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به‌دڵتان بوو" بڵاوكرابۆیه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌سایت و چاپه‌مه‌نییه‌كان ده‌یبینین به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت ووتارێك نییه سه‌رنجمان ڕابكێشێت و گفتووگۆمان لادروست بكات، چونكه زۆرینه‌یان هیچ مه‌رج و پێودانگێكی وتاری رۆژنامه‌گه‌رییان تیادا به‌دی ناكرێت هه‌ر له به‌كارهێنانی نوقته‌و فاریزه‌وه هه‌تاوه‌كو ڕیزبه‌ندی په‌ره‌گراف و ته‌كنیكی به‌كارهێنانی ڕه‌نگی ووشه، له‌نه‌بوونی ئه‌مانه‌شدا بۆچونێكی شێواو ده‌خوێنینه‌وه كه له‌جیاتی تێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌وخۆو ساده‌و ساكار مه‌گه‌ر فه‌تاح فاڵ بهێنین تاوه‌كو بزانین مه‌به‌ستی نوسه‌ر چییه.
بۆیه ئه‌ركی سه‌رنوسه‌ره‌كانمانه، گرنگی ته‌واو و چاودێری وردی ووتاره‌كان بكه‌ن پێش دابه‌زین و مه‌رجه‌كانی ته‌كنیكیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن ، چونكه له‌ئێستادا بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ووتاری خراپ میدیای كوردی داپۆشیوه و ئه‌گه‌ر به چاوێلكه‌یه‌كی زه‌ڕه‌بینییه‌وه نه‌بێت وتارێكی باش نابینین كه هه‌ڵگری شیكردنه‌وه‌وه‌یه‌كی واقعی و ته‌كنیكێكی به‌هێزی رۆژنامه‌وانی بێت.
سیروان غه‌ریب
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25