riklam

داعش ژماره‌یه‌ك ژن گوللــه‌باران ده‌كات

عیراق 11:01 PM - 2015-04-18
هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌

هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌

ئه‌مڕۆ 18-4-2015 له‌درێژه‌ی كاره‌ قێزه‌ونه‌كانیان شه‌ش ژنیان گوللـه‌بارانكردوه‌و ته‌رمه‌كانیان له‌چه‌ند شوێنێكی ناو شاری موسڵدا فڕێداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌شاری موسڵ له‌ وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی  رایگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش شه‌ش ژنیان له‌ناو شاری موسڵ گوللــه‌بارانكردون و دواتر ته‌رمه‌كانیان له‌چه‌ند شوێنێكی ناو شاری موسڵدا فڕێداون.

رونیشكرده‌وه‌:  دوای ره‌وانه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناو شاری موسڵ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ژنانه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوارووی 25 ساڵانه‌وه‌یه‌و تائێستا هۆكاری گوللــه‌بارانكردنه‌كه‌یان ئاشكرانه‌بووه‌و نه‌زانراوه‌.

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket