riklam

پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی بیانی كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 10:40 PM - 2015-04-01
باس له‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كرا

باس له‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كرا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1/4/2015 پارێزگاری كه‌ركوك  له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نێرده‌ دیبلۆماتییه‌كانی ووڵاتانی ئه‌ڵمانیاو بریتانیا‌و توركیادا،  بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئابوری له‌ عێڕاق به‌ گشتی و له‌ كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی تاووتوێكرد وداوایكرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تی ئاواره‌كان بدات. 

 

له‌ دیداره‌كاندا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی به‌ریتانی (ئه‌نكاس ماكغی) و  كۆنسوڵی ئه‌ڵمانی (دیتر لاملی) وكۆنسوڵی توركی (محه‌مه‌د عاكف)دا پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ و  سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێشكه‌ش كردن.

 

 پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كڕیزی و خۆڕاگری خه‌ڵكی كه‌ركوك ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ پاڵپشتی هێزه‌  و وچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی تیرۆریستانی داعش وتۆكمه‌ كردنی ڕوحی پێكه‌وه‌ ژیان و پته‌وكردنی لێك تێگه‌یشتن له‌ نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك، هه‌روه‌ها شاره‌كه‌ بوه‌ته‌ نمونه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئیراده‌ی به‌هێز له‌ ڕووی مه‌ترسییه‌كاندا.

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پێداگریكرد له‌سه‌ر هاوكاری كردنی توركیا و بریتانیا و  ئه‌ڵمانیا له‌ دۆسیی كۆمه‌ك كردنی ئاواره‌كان كه‌ نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س ڕوویان كردۆته‌ شاری كه‌ركوك و ئه‌و فشاره‌ی خستویانه‌ته‌ سه‌ر خوێدنگاكان و زانكۆو فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك بێ ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكاری ئیداره‌ی كه‌ركوك بكه‌ن له‌و بواره‌دا.

پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك له‌ جاران زۆر باشترو  ئارامتره‌ به‌ هۆی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانء لێك تێگه‌یشتنی نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك له‌ پێناو پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتییاندا.

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket