riklam

ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ژنێكی ئه‌ڵمانی ماره‌ ده‌كات

عیراق 08:05 PM - 2015-04-01
هاوسه‌رگیری كردوه‌

هاوسه‌رگیری كردوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی له‌ موسڵ ئه‌مڕۆ 1-4-2015، رایگه‌یاند: ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ژێر گوشارو و بێ ده‌نگی و شاردنه‌وه‌یه‌كی تونددا ئه‌مڕۆ له‌ دادگای پارێزگای نه‌ینه‌وا كچێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمان ماره‌ كردوه‌.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: ئه‌و كچه‌ ئه‌ڵمانییه‌ی كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ دادگای شاری موسڵ ماره‌ی كردوه‌ به‌ڕه‌گه‌ ئه‌ڵمانییه‌و چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سوریاوه‌ هاتووه‌ بۆ شاری موسڵ له‌ عیراق.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بابه‌تی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی شاردۆته‌وه‌و هیچ كه‌سێك له‌ سه‌ركرده‌كانی تری رێكخراوی تیرۆرستی داعش نه‌یزانیوه‌و ئه‌و ژنه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و ژنانه‌ی كه‌ به‌رپرسیارێتی چاودێریكردنی كاروباری ژنانی هه‌بووه‌ له‌نێو رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا، تا ئێستاش نازانرێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ ئه‌ڵمانییه‌ له‌ شاری موسڵ ده‌مێنێته‌وه‌ یان ده‌چێته‌ سوریا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket