riklam

نوێنه‌ری UN ستایشی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

عیراق 05:09 PM - 2015-04-01
سه‌رۆك كۆمارو نوێنه‌ری نوێی تایبه‌تی سكرتێری گشتی UN كۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆك كۆمارو نوێنه‌ری نوێی تایبه‌تی سكرتێری گشتی UN كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 1-4-2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ شاری به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ یان كوبیش نوێنه‌ری نوێی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كاری نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق (یونامی) له‌گه‌ڵدا تاووتوێكرد.

له‌ دیدارێكدا، سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌یی عیراقی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی كاری یونامی له‌ عیراق، داواشیكرد هه‌وڵی رێخراوه‌كه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هانبدرێت پشتیوانی زیاتری عیراق بكات له‌پێناو بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێر چنگی داعشی تێرۆرستی، هه‌روه‌ها یارمه‌تی پێشكه‌شبكرێت بۆ دروستكردنی سندوقێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لێقه‌وماوان و پسپۆڕی جیاجیا له‌ بواره‌كانی قانونی و مرۆیی پێشكه‌شبكرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ستایشی لێوه‌شاوه‌یی سه‌رۆك مه‌عسومی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌ی كاره‌ی كه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ نیشتمانی و ئیقلیمیه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كات به‌ ئاماژه‌كردن بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مه‌سه‌له‌كانی به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆرو ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی و كێشه‌ی لێقه‌وماوان و بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌ ناوچه‌ییه‌كانی تر.

هه‌روه‌ها سوپاسیشی كرد بۆ ئه‌و گرنگییه‌ی كه‌ عیراق داوییه‌تی به‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان (یونامی) له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو و ئه‌و هاوكارییه‌ی ده‌یكات له‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی داهاتووی، ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشی نیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی عیراق له‌ مه‌سه‌له‌ی سندوقی لێقه‌وماوان و یارمه‌تیدانی ئاواره‌ سورییه‌كان له‌ عیراق.

PUKmedia  راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket