riklam

داعش ده‌ستیكرد به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گاكانی

عیراق 02:25 PM - 2015-04-01
بۆ دورخسته‌وه‌ی ئامانجی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان

بۆ دورخسته‌وه‌ی ئامانجی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان

بۆ دورخسته‌وه‌ی ئامانجی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و ترس له‌ به‌رده‌وامی شكسته‌كان تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان كردوه‌ به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان، ئه‌مڕۆ 1-4-2015 له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كاندا بۆ سه‌ر كاروانێكی داعش ده‌یان تیرۆست كوژران و برینداربوون.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ كاروانێكی تیرۆرستان له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی موسڵ- به‌غدا له‌ رۆژئاوای گه‌یاره‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و سێ ئۆتۆمبێلی كاروانه‌كه‌ سوتاون و تێیدا 17 تیرۆرست كوژراون و حه‌وت تیرۆرستی تریش برینداربوون.

وتیشی: سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ گوێبیستی تاقاندنه‌وه‌ی باره‌گاو خانووی به‌رپرسانی سوپای عیراق بووین له‌ ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت له‌ ناحیه‌ی گه‌یاره‌ كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كرابوونه‌ مۆڵگه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك دورخسته‌وه‌ی ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و ئاشكرابوونی شوێنی چه‌كداره‌كانیان.

به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: زیاتر له‌ 200 تیرۆرست هێنراونه‌ته‌ رۆژئاوای مه‌خمورو رۆژئاوای قه‌راج، تیرۆرستان پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندنی  موژده‌یه‌ك به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌و ته‌نها خۆحه‌شاردانه‌ له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان.

PUKmedia  هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket