riklam

داواكاری گشتی توركیا به‌ برینداری رزگاركرا

جیهان 10:52 PM - 2015-03-31
چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان كوژراون

چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان كوژراون

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، جێگری داواكاری گشتی وڵاتی توركیا كه‌ به‌ بارمته‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوو پاش چه‌ند سه‌عاتێك پۆلیس به‌ برینداری رزگاری كردووه‌.


دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 31-3-2015، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ نوسینگه‌كه‌ی تایبه‌تی خۆی داواكاری گشتی توركیایان به‌بارمته‌گرت له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ ئه‌و بارمته‌یه‌ به‌ برینداری رزگار بكه‌ن.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیستراوه‌و دوای ئه‌وه‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان پۆلیسی توركیاو چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان روویدا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ كوژراون به‌ڵام تائێستا زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌كانیانه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.


جێگری داواكاری گشتی وڵاتی توركیا ناوی محه‌مه‌د سه‌لیم كیرازیه‌و به‌رپرسی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رێكه‌.


جێی باسه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌قسیم كه‌ ساڵی 2013 له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداو به‌سه‌دان به‌ سه‌دان كه‌سیش برینداربون.


PUKmedia   له‌ ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket