riklam

هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری روسیا گه‌وره‌ تیرۆرستێكیان كوشت

جیهان 08:52 PM - 2015-03-31
به‌یعه‌تی بۆ داعش دووپاتكردبووه‌وه‌

به‌یعه‌تی بۆ داعش دووپاتكردبووه‌وه‌

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری روسیا گه‌وره‌ تیرۆرستێكی داغستانیان كوشتووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا  به‌یعه‌تی به‌ گروپی تیرۆرستی داعش دابوو.

ئاژانسه‌كانی روسیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 31-3-2015  به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی قه‌ومی روسیا بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر گه‌وره‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ رایانگه‌یاندوه‌: هێزه‌كانمان  تیرۆرستێكی داغستانیان  به‌ناوی ( شاهبان غه‌سانۆڤ) یان له‌ شاری خسافیۆرتی رۆژئاوای كۆماری داغستان دوای گه‌مارۆدانی له‌ بینایه‌كدا كوشتووه‌.

رونیشیانكردوه‌ته‌وه‌: شاهبان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی تیرۆرستی به‌پێی بڕیاری دادگا سزای قورسدراوه‌ ، به‌ڵام خۆی راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌كردوه‌، به‌م دواییانه‌ش به‌یعه‌تی به‌گروپی تیرۆرستی داعش و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دووپاتكردبووه‌.

شاهبان خه‌سانۆڤ ته‌مه‌نی 25 ساڵانه‌ و له‌ كۆماری داغستان له‌دایكبووه‌و چه‌ندین دۆسیه‌ی تاوانكاری له‌دادگانی روسیا و داغستان له‌سه‌ر تۆماركراو.

 

PUKmedia  وه‌رگێڕانی / سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket