riklam

قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی 17ی شوبات كێ ده‌گرێته‌وه‌؟

کوردستان 05:10 PM - 2015-03-31
تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداران و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات

تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداران و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 1-4-2015 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ بڕیاری ژماره‌ دوو بكرێت، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداران و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ته‌لار له‌تیف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی سبه‌ینێدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ بڕیاری ژماره‌ دوو بكرێت، كه‌ له‌دوای 17ی شوبات له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایع) بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، تائێستا كاری پێنه‌كراوه‌.

وتیشی: ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداران و هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی یاسایی په‌رله‌مان ئیمزا كراوه‌، سبه‌ینێش یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، دواتریش ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی له‌باره‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن و به‌زووترین كات بچێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket