riklam

عیراقچی: پێناچێت تا دووشه‌ممه‌ بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن

جیهان 09:23 AM - 2015-03-31
سه‌ید عه‌باس عیراقچی

سه‌ید عه‌باس عیراقچی

له‌كاتێكدا ئه‌مرِۆ دوا واده‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ پێناچێت تا رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌نێوان تاران و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (1+5) رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بێته‌ ئاراوه‌.


سه‌ید عه‌باس عیراقچی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ له‌ شاری لۆزان-ی سویسرا رایگه‌یاند: هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی تائێستا له‌ ئارادا نییه‌و پێناچێت گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان تا رۆژی دووشه‌ممه‌ بگات به‌ ئه‌نجام.


له‌كاتێكدا ئه‌مرِۆ 31-3-2015، دوایین مۆڵه‌تی دیاریكراوه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌ نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (1+5) له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه‌ مه‌حاڵه‌ له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا هه‌ردوولا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.


جێی باسه‌ له‌ئێستادا وه‌فدی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (1+5) له‌ شاری لۆزان-ی سویسرا سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئێران پێشتر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاران نه‌رمی زۆری نواندووه‌و ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش نه‌رمی بنوێنێت و سزاكان له‌سه‌ر ئێران لاببرێت.


PUKmedia     وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket