riklam

له‌نزیك سه‌نته‌ری شاری تكریت شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

عیراق 05:49 PM - 2015-03-30
دوو چه‌كداری قه‌ناس به‌ده‌ستی تێدایه‌

دوو چه‌كداری قه‌ناس به‌ده‌ستی تێدایه‌

لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ 30/3/2015 رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان توانیویانه‌ چوار ناوچه‌ی گرنگ له‌شاری تكریت له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگار بكه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ خالد خه‌زره‌جی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رونیكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانانه‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ 45 تیرۆرستی داعش بكوژن له‌نزیك سه‌نته‌ری شاری تكریت.

خه‌زره‌جی وتیشی: له‌نێوان ئه‌و كوژراوانه‌ی داعش دوو چه‌كداری قه‌ناس به‌ده‌ستی تێدایه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌ویكردن بۆ پاكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری تكریت له‌تیرۆرستانی داعش.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket