riklam

ئه‌میری قه‌ته‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌كاته‌ دیاری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی

ژنان‌ 10:15 AM - 2015-03-30
چواره‌م كۆشكی پشوودانی له‌جیهان بۆ كڕیوه‌

چواره‌م كۆشكی پشوودانی له‌جیهان بۆ كڕیوه‌

ئه‌میری قه‌ته‌ر به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ گه‌وره‌ترین شوێنی پشوودان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كڕێت و به‌رپرسانی توركیاش ته‌واوی ورده‌كاریه‌ یاساییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامداوه‌.

رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی توركی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌میری قه‌ته‌ر ( شێخ ته‌میمی كوڕی حه‌مدی كوڕی خه‌لیفه‌ی دووه‌م)ی قه‌ته‌ر، كۆشكێكی بۆ هاوسه‌ری دووه‌می به‌ناوی ( ئه‌لعنودی كچی مانع ئه‌لهاجه‌ری) له‌ توركیا به‌ 100 ملیۆن یۆرۆ كڕیوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: ئه‌و كۆشكه‌ گه‌وره‌ترین شوێنی پشوودانه‌ له‌ توركیا و چواره‌میشه‌ له‌ئاستی جیهاندا، و له‌كاتی گه‌شتكردنی بۆ وڵاتی توركیا به‌دیاری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كڕیویه‌تی. 

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌میری قه‌ته‌ر داوای له‌به‌رپرسیانی حكومه‌تی توركیا كردوه‌، كه‌ رێكاره‌ یاساییه‌كانی ئه‌و كۆشكه‌ ته‌واوبكه‌ن و بیكه‌ن به‌ناوی ( ئه‌لعنودی كچی مانع ئه‌لهاجه‌ری) ی هاوسه‌ریه‌وه‌ و ئه‌وانیش به‌ڵێنی ته‌واویان پێداوه‌.

 

PUKmedia   وه‌رگێڕانی / ئارین كامه‌ران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket