riklam

هه‌ره‌سهێنانی چیایه‌ك هاتووچۆی فه‌رمانبه‌ران په‌كده‌خات

کوردستان 07:22 PM - 2015-03-01
رۆژانه‌  150 كارمه‌ند له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان

رۆژانه‌ 150 كارمه‌ند له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان

به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌شێك له‌و چیایه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای دوكان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه‌.

سامان جه‌لال لێپرسراوی سه‌لامه‌تی له‌وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی كۆنی و خراپی و نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ رێگای هاتوچۆ كردنی فه‌رمانبه‌رانی وێستگه‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ئێستا به‌شێكی هه‌ره‌سی هێناوه‌ به‌شێكی تریشی درزی برده‌وه‌ له‌ئێستا بۆته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كارمه‌ندان بۆیه‌ داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌هانامانه‌وه‌ بێت چونكه‌ تاكه‌ رێگه‌ی هاتوچۆ كردنمانه‌ ناتوانین له‌هیچ رێگه‌یه‌كی تره‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبیل بچینه‌ ناو وێستگه‌كه‌وه‌.

سه‌لام ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای دوكان وتی: له‌ساڵی 2012 وه‌ نوسراو كراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌ڵام ئێستا هه‌ره‌سی هێناوه‌ مه‌ترسییه‌كه‌ زیادی كردوه‌و تا ئێستا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، خۆشمان ئامێرو كه‌لوپه‌لی ئه‌و چیایه‌مان نیه‌ پێویستی به‌تیمیكی تایبه‌ت هه‌یه‌، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌وێت  بۆیه‌ داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاره‌باو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی ده‌كه‌ین بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و ئه‌و مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر ژیانی كارمه‌ندان لابه‌رن.

به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با داواكاریش بوو له‌ مامۆستایان و خوێندكاران به‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانه‌وه‌ روونه‌كه‌نه‌ وێستگه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی گه‌شتی زانستی به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیه‌وه‌ تاكێشه‌كه‌ چاره‌سه‌رده‌كه‌ین.

به‌نداوی دوكان له‌ساڵی 1954 ده‌ستبه‌كاربووه‌ له‌ ساڵی 1975 ئه‌م رێگایه‌ بۆ هاتوچۆی كارمه‌ندانی ناو وێستگه‌كه‌ دورستكراوه‌ رۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی 150 كارمه‌ند به‌ئۆتۆمبیل له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی تری هه‌ره‌س بێنێ ئه‌وا ناتوانن هاتوچۆی پێدابكه‌ن و گیرده‌خۆن.



PUKmedia

شالاو ئه‌حمه‌د- دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket