riklam

شه‌نگال.. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا په‌لامارێكی داعش تێكده‌شكێنن

کوردستان 10:56 PM - 2015-02-27
زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و كشاونه‌ته‌ دواوه‌

زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و كشاونه‌ته‌ دواوه‌

سه‌عات 9ی ئه‌مشه‌و 27-2-2015 تیرۆرستانی داعش له‌سێ قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلایان له‌ قه‌زای شه‌نگال دا, دوای شه‌ڕێگی ده‌سته‌ویه‌خه‌  تیرۆرستان تێكشكێنران ، هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانیش مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن.

 

عه‌مید قادر خۆرانی فه‌رمانده‌ی  فه‌وجی 4 لیوای 8ی پیاده‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌سه‌عات 9ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌

بۆماوه‌ی دوو سه‌عات له‌سێ قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی لیوای 3 و 4 و فه‌وجی 1ی لیوای 111ی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌یان له‌باشوری شه‌نگالداوه‌و دوای شه‌ڕێكی قورس و ده‌سته‌ویه‌خه‌ تیرۆرستان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و تێكشكێنراون و كشاونه‌ته‌ دواوه‌. 

 

وتیشی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا به‌وپه‌ڕی وره‌ به‌رزیه‌وه‌ ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعشن و قاره‌مانانه‌ له‌ په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویاندا تیرۆرستانیان تێكشكاندوه‌.

 

رونیشكرده‌وه‌: له‌ئێستاشدا فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی مۆڵگه‌كانی داعش  له‌ناو قه‌زای شه‌نگال بۆردومانده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌تیرۆرستان كوژراون.

عه‌مید قادر خۆرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌ماوه‌ی 12 سه‌عاتی رابردوودا ئه‌مه‌ دووه‌مینجاره‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان مۆڵگه‌كانی داعش له‌ناو قه‌زای شه‌نگال بۆردومانده‌كه‌ن و چه‌ند خاڵێكی ستراتیژیان كراوه‌ته‌ ئامانج و زیانی گه‌وره‌ به‌ر تیرۆرستان كه‌وتووه‌.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket