riklam

یه‌په‌گه‌ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیله‌كان ده‌كات

کوردستان 09:14 PM - 2015-02-27
"ئاماده‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانین"

"ئاماده‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانین"

دوای رفاندنی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئاشوری و مه‌سیحی له‌گونده‌كانی باشوری ته‌ل ته‌مر، ئیداره‌ی كانتۆنی جه‌زیره‌ ئاماده‌یی خۆی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ده‌بڕێت، به‌رامبه‌ر به‌و تیرۆرستانه‌ی داعش كه‌له‌به‌رخودانی كۆبانێ و ته‌ل حه‌میس و ته‌ل ته‌مردا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به‌دیلگیراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر ناسر حاج مه‌نسور به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جه‌زیره‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌كو ئیداره‌ی كانتۆنی جه‌زیره‌ هه‌رچیه‌ك له‌تواناماندا بێت بۆ رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتیه‌ ئاشوری و مه‌سیحیانه‌ی ژێرده‌ستی داعش ده‌یخه‌ینه‌گه‌ڕو ئاماده‌یی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیلانه‌ی داعشین كه‌له‌لامانن به‌رامبه‌ر به‌و هاووڵاتیانه‌.

وتیشی: له‌به‌رخودانی كۆبانێ و ته‌ل حه‌میس و ته‌ل ته‌مر ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و ئاماده‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی هاووڵاتیه‌ ئاشوری و مه‌سیحیه‌كان له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆرستی داعشدا بیانگۆڕێنه‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌،  تیرۆرستانی داعش له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوودا په‌لاماری گونده‌كانی باشوری ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مریانداو ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئاشوری و مه‌سحیان رفاند ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی تریشیان لێكوشتبوون.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket