riklam

داهاتی داعش كه‌مده‌كات

جیهان 05:48 PM - 2015-02-27
"هه‌نگاوی خێراتر بگیرێته‌به‌ر  بۆ وشككردنی ته‌واوی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانیانی داعش"

"هه‌نگاوی خێراتر بگیرێته‌به‌ر بۆ وشككردنی ته‌واوی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانیانی داعش"

دامه‌زراوه‌ی "هێزی لێدانی داهاته‌كانی داعش" كه‌ له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش له‌عیراق و سوریا ده‌ستبه‌كاربوون و به‌شێكن له‌هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، ئه‌مڕۆ 27-2-2015  له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌مكردنی داهاتی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرسته‌یان راگه‌یاند، كه‌به‌و هۆیه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان به‌چه‌ند شێوازێكی دڕندانه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی داهاتكردووه‌.

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا ناوه‌ڕۆكی كه‌مكردنی داهاته‌كانی داعش بڵاوكرایه‌وه‌و  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرا، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و كردنه‌ ئامانجی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی داعش له‌سوریا و عیراق داهاتی ئه‌و گروپه‌ كه‌میكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ده‌ستیان به‌تاڵانكردن و دزینی كۆگاكان كردووه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرا: له‌هه‌ندێك شوێنی عیراق و سوریا، بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات داعش ده‌ستی به‌ رفاندنی ژن و منداڵان كردوه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵیش ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌فرۆشێت.

دامه‌زراوه‌كه‌ داوایكرد،  كه‌ هه‌نگاوی خێراتر بگیرێته‌به‌ر  بۆ وشككردنی ته‌واوی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانیانی داعش و لێدانی ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ی كه‌ به‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆرستان له‌عیراق و سوریا ئه‌ژمارده‌كرێن، هه‌روه‌ها رێگیری بكرێت له‌و رێكخراوانه‌ی كه‌به‌ناوی خێرخوزایه‌وه‌ داهاتیان بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه‌و ره‌وانه‌ی تیرۆرستانی ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس

PUKmedia وه‌رگێڕان/  سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket