riklam

تل حه‌میس كۆنتڕۆڵكرا

کوردستان 01:01 PM - 2015-02-27
ئاڵای یه‌په‌گه‌ له‌ ناو تل حه‌میس هه‌ڵكراوه‌و ده‌شه‌كێته‌وه‌

ئاڵای یه‌په‌گه‌ له‌ ناو تل حه‌میس هه‌ڵكراوه‌و ده‌شه‌كێته‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ شارۆچكه‌ی تل حه‌میس-ی سه‌ربه‌ كانتۆنی جه‌زیره‌یان كۆنـتڕۆڵكرده‌وه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆش زیاتر له‌ 25 گوندیان له‌ داعش پاككرده‌وه‌.


رێدور خه‌لیل وته‌بێژی ره‌سمی یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ شارۆچكه‌ی تل حه‌میسی سه‌ر به‌ كانتۆنی جه‌زیره‌یان كۆنـتڕۆڵكرده‌وه‌و له‌ هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌شدا هه‌ر ئه‌مڕۆ 27-2-2015، 25 گوندیان له‌ تیرۆرستانی داعش پاككردوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: زیاتر له‌ 50  تیرۆرستی داعش له‌ ناو تل حه‌میس كوژراون.


وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌ راشیگه‌یاند كه‌ ئێستا ئاڵای یه‌په‌گه‌ له‌ ناو تل حه‌میس هه‌ڵكراوه‌و ده‌شه‌كێته‌وه‌.


تل حه‌میس  ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای شه‌نگال و به‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌شی  سه‌رچاوه‌ی هاوكاری تیرۆرستانی داعش بۆ ناو شه‌نگال ده‌بڕدرێت.

 

یه‌په‌گه‌ له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی نزیك ده‌بێته‌وه‌




PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket