riklam

یه‌په‌گه‌ له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی نزیك ده‌بێته‌وه‌

کوردستان 11:30 AM - 2015-02-27
به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ته‌ل حه‌میس هێرشی ده‌ستپێكرد

به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ته‌ل حه‌میس هێرشی ده‌ستپێكرد

ماوه‌ی شه‌ش رۆژه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی كانتۆنی جه‌زیره‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌لحه‌میس ده‌ستیپێكردوه‌و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا نزیكه‌ی 100 گوند كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ روی له‌ شارۆچكه‌كه‌ كردوه‌و یه‌په‌گه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڵمه‌تی پاككرنه‌وه‌ی كانتۆنی جزیره‌ ده‌ستیپێكردوه‌و ته‌واوی گونده‌كانی كانتۆنه‌كه‌ له‌ داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ كه‌ 100 گوند ده‌بن و به‌ ده‌یان تیرۆرستيش كوژراون.

وتیشی: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27-2-2015 یه‌په‌گه‌ به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ته‌ل حه‌میس هێرشی ده‌ستپێكردو ئێستاش له‌ شارۆچكه‌كه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد به‌ رزگاركردنی شارۆچكه‌ی ته‌ل حه‌میس هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ سه‌ر كانتۆنی جزیره‌ نامێنێت كه‌ تیرۆرستان كردبوویانه‌ مۆڵگه‌ی خۆیان و لێوه‌ی هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر قامیشلۆو گوندو شارۆچكه‌كانی كانتۆنی جه‌زیره‌و حه‌سه‌كه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket