riklam

ئاواره‌كانی سوریا ده‌گه‌نه‌ 4 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س

جیهان 10:26 AM - 2015-02-27
له‌ مانگی ئازاری ساڵی 2011 شه‌رِ له‌ سوریا ده‌ستپێكرد

له‌ مانگی ئازاری ساڵی 2011 شه‌رِ له‌ سوریا ده‌ستپێكرد

كۆمسیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: ره‌وشی ئاواره‌كانی سوریا قه‌یراناوییه‌و له‌ ئێستادا سێ ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره‌ی سوری له‌ وڵاتانی دراوسێی سوریا نیشته‌جێن.

ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس كۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا سێ ملیۆن و 800 هه‌زار هاووڵاتی سوری ئاواره‌ی وڵاتانی درواسێی سوریا بوون و ره‌وشی ژیانیان زۆر مه‌ترسیداره‌و پێویستییان به‌ كۆمه‌كه‌ مرۆییه‌كان هه‌یه‌و پێده‌چێت تا كۆتایی ساڵی 2015 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ بوون بگاته‌ 4 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س.

ئه‌نتۆنیۆ راشیگه‌یاند نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س له‌ ئاواره‌كان له‌ خوار ته‌مه‌نی18 ساڵانه‌وه‌ن و ئه‌مه‌ش هه‌رِه‌شه‌یه‌كی جدییه‌ بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێی سوریاو له‌ ئێستادا ئاواره‌كان پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌، داواشی له‌ وڵاتانی یارمه‌تیده‌ر كرد كه‌ به‌ هانای ئاواره‌كانی سوریاوه‌ بچن، پێشتر وڵاتانی یارمه‌تیده‌ر رایگه‌یاندبوو كه‌ برِی 4 ملیار دۆلار یارمه‌تی ئاواره‌كان ده‌ده‌ن و كوه‌یتیش رایگه‌یاندبوو كه‌ ئاماده‌یه‌ برِی 800 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ئاواره‌كان بدات.
له‌ ئێستادا لوبنان و ئه‌رده‌ن و توركیا میواندارێتی له‌ ئاواره‌كانی سوریا ده‌كه‌ن.

جێی باسه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ئازاری ساڵی 2011 شه‌رِ له‌ سوریا ده‌ستپێكرد تا ئێستا 3 ملیۆن و 800 هه‌زار هاووڵاتی سوری ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌و روویان له‌ وڵاتانی دراوسێی سوریا كردووه‌.

PUKmedia وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket