riklam

لەسلێمانی چلەی مامۆستا عەباس بەدری بەڕێوەدەچێت

کوردستان 08:32 PM - 2015-02-26
عەباس بەدری سوارچاكێكی بواری ئەدەب و رێبوارێكی ماندوی رێگەی كوردایەتی بوو

عەباس بەدری سوارچاكێكی بواری ئەدەب و رێبوارێكی ماندوی رێگەی كوردایەتی بوو

ئەمڕۆ 2015/2/26 لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هاوڕێ و دۆستانی، رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین و نووسەرو رۆشنبیر مامۆستا عەباس بەدری بەڕێوەچوو.

لەڕێوڕەسمەكەدا مستەفا ساڵح كەریم وتاری مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك-ی خوێندەوەو رایگەیاند: مامۆستا عەباس بەدری سوارچاكێكی بواری ئەدەب و رێبوارێكی ماندووی رێگەی كوردایەتی بوو.

پاشان ئازاد جندیانی وتاری مەكتەبی سیاسی پێشكەش كردو تێیدا بەناوی هەڤاڵانی جێگری سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسییەوە پرسەو هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و میدیاكاران و نووسەران، بەتایبەتی میدیاكارانی یەكێتی كردەوەو رایگەیاند:  مامۆستا عەباس بەدری یەكێك بووە لە ستون نوسەكان كە لەڕۆژنامەكاندا نووسیویەتی و جێگە دەستی دیاربووە، لەڕۆژنامەی الشرارەو الاتحادو رادیۆو تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، وتیشی: مامۆستا عەباس بەدری لەدڵی هەموو لایەكماندا دەژی.

پاشان فریاد رواندزی وەزیری رۆشنبیریی عیراق وتی: كۆچی دوایی مامۆستا عەباس بەدری خەسارەتێكی گەورە بوو، ئەگەر بەرهەمەكانیمان دەست بكەوێت بەڵێن بێت بەزووترین كات لەسەر ئەركی وەزارەتی رۆشنبیری  چاپ و بڵاوی بكەینەوە.

هەر لەڕێوڕەسمەكەدا كاروان ئەنوەر وتاری سەندیكای رۆژنامەنوسان لقی سلێمانی پێشكەشكردو وتاری بنەماڵەش لەلایەن بەرزان عەباس بەدری-یەوە خوێنرایەوە.

PUKmedia هێرۆ یاسین – فۆتۆ حەمە عومەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket