riklam

له‌كاتی گۆرانی وتندا ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

هەمەرەنگ 05:51 PM - 2015-02-26
ته‌ندروستی باشه‌

ته‌ندروستی باشه‌

ژنه‌ گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی بواری پۆپ مادۆنا له‌كاتی وتنی گۆرانیدا له‌ ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی جیهانی (برینز) بۆ پێشبڕكێ باشترین گۆرانیبێژ له‌ قادرمه‌ی مه‌نه‌سه‌ی هۆڵه‌كه‌دا كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی BBC " ژنه‌ گۆرانیبپژی ناوداری جیهان مادۆنا له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی له‌ ئاهه‌نگی خه‌لاتی جیهانی (برینز) بۆ پێشبڕكێ باشترین گۆرانیبێژ له‌ قادرمه‌ی مه‌نه‌سه‌ی هۆڵه‌كه‌دا كه‌وته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ده‌ست به‌جێ هه‌ستایه‌ سه‌رپێی و به‌رده‌وامیدا به‌گۆرانیه‌كه‌ی كه‌ له‌ژێر ناوی ( ژیان بۆ خۆسه‌ویستی - living for love) .

كه‌وتنه‌كه‌ی مادۆنا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێش گۆرانیه‌كه‌ی له‌وته‌یه‌كیدا وتی: هیچ شتێك ناتوانێت خۆشه‌ویستی له‌ناو مندا بوه‌ستێنێت، عیشق هه‌ڵمده‌گرێت و منیش له‌گه‌ڵیدا ده‌فڕم.

دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌ ئادشیرن و وسام ئیسمیس پله‌ی یه‌كه‌میان تیایدا به‌ده‌ست هێنا، مادۆنا له‌ ئیسنتۆگرامه‌كه‌ی خۆیدا نوسیویه‌تی ( ته‌ندروستیم باشه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كم نیه‌).

 

PUKmedia و/ ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket