ئـه‌مـڕۆ لـه مـێـژوودا
جیهان 08:45 AM - 2015-02-2626 ی فبرایه‌ر
رووداوه‌كان:
1618: سوپای ئینكیشاری، سوڵتانی عوسمانی مسته‌فای یه‌كه‌می لابرد و عوسمانی دووه‌می خسته جێگای.
1710: گۆته‌نبه‌رگ یه‌كه‌م چاپخانه‌ی داهێنا.
1797: ئینگلته‌ره یه‌كه‌مین دراوی كاغه‌زی ده‌ركرد له جیهاندا، كه بریتی بوو له جۆری جونه‌یه و دوو جونه‌یهی.
1815: ناپلیۆن پۆناپارت رایكرد له شوێنه دوورخراوه‌كه‌ی له دوورگه‌ی ئه‌لبا.
1901: له‌سێداره‌دانی (شی سوی) و (سو شینگ ی‌و) هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی (مسته‌كۆڵه هه‌قه‌كان ) ی دژ به بوونی خۆرئاوایی له چین.
1935: نماشیكردنی یه‌كه‌مین فیلمی میسری قسه‌كه‌ر كه بریتی بوو له فیلمی (شجره الدر) له نواندنی ئاسیا و ماری كوینی و ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د جه‌لال، له چیرۆكی جۆرجی زه‌یدان.
1936: ئه‌دۆلف هێتله‌ر ئۆتۆمبلی (فۆلكس واگۆن)ی نمایشكرد.
1941: به‌ریتانیا سۆمال و ئه‌سیوبیای داگیركرد بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئیتالیا و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1944: مسته‌فا بارزانی له به‌غدادی پایه‌ته‌ختی عێراق چاوی كه‌وت به باڵیۆزی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد.
1948: پێنج سه‌د هاوڵاتی كورد له شاره‌كانی باشوری كوردستان گه‌شتنه شاری به‌غداد و رێپێوانێكی بێوه‌نایان ئه‌نجامدا به جلوبه‌رگی كوردی و رێكخه‌ری رێپێوانه‌كه‌ش هه‌ر خۆیان بوون له شه‌قای (الرشید) ده‌ستیپێكرد به‌ره‌و (باب ئه‌لموعه‌زه‌م) دژ به سیاسه‌ته‌كانی شاهنشای عێراقی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد.
1955: ئیمزا كردنی په‌یماننامه‌ی عێراق و توركیا.
1961: وه‌لی عه‌هدی مه‌غریبی مه‌ولای حه‌سه‌ن عه‌رشی مه‌غریبی گرته ده‌ست دوای وه‌فاتی باوكی مه‌لیك محه‌مه‌دی پێنجه‌م و ناوی مه‌لیك حه‌سه‌نی دووه‌می وه‌رگرت.
1975: سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی دژ به حكومه‌تی لوبنانی له (سه‌یدا) بۆ پشتگیری راوكه‌ران كه بووه هۆی كاری توندوتیژی و تیایدا دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی میللی ناسری (مه‌عروف سه‌عد) بریندار بوو.
1979: هێزه چینیه‌كان به‌رده‌وام بوون له داگیركردنی ڤیه‌تنام تا نزیكه‌ی 100 كم چوونه ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌وه.
1987: كه‌نیسه‌ی ئه‌نجلیكانی به زۆرینه‌یه‌كی گه‌وره ره‌زامه‌ندی نواند بۆ دانانی ئافره‌تان وه‌ك قه‌شه و ئه‌وه‌ش دوای تاوتوێكردنێك كه ده ساڵی ته‌واوی خایاند.
1991: سه‌رۆكی عێراقی سه‌دام حسێن له رادیۆی به‌غداده‌وه رایگه‌یاند كه هێزه عێراقیه‌كان ده‌كشێنه‌وه له كوێت و ئه‌وش بوو به سه‌ره‌تای كۆتایی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو.
1991: ئه‌میری ده‌وڵه‌تی كوێت شێخ جابر ئه‌حمه‌د سوباح به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌میری ده‌ركرد كه تیایدا ئه‌حكامی عورفی راگه‌یاند له سه‌رتاسه‌ری كوێتدا له‌و مێژووه‌وه تا ماوه‌ی سی مانگ، و شێخ سه‌عد عه‌بدوڵا سوباحی كرد به حاكمی عورفی و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كوێت رزگاركرا له ده‌ستی عێراق.
1993: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له خوار سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له شاری نیویۆرك كه بووه هۆی وه‌فاتی 6 كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌س.
1995: هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر شه‌ش بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری تورك له شاره‌كانی به‌رلین و بۆنی ئه‌ڵمانیا.
2001: بزووتنه‌وه‌ی تالیبان په‌یكه‌ری (بوزا)ی ته‌قانده‌وه له (بامیان) كه داده‌نرا به ئاسه‌وارێكی كه‌له‌پوری جیهانی و هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی له جیهاندا نایه‌وه.
2003: به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می مافناسانی كوردستان له‌سلێمانی.
2003: كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی و به‌دوا داچوونی ئۆپۆزسیۆنی عیراق له سه‌لاحه‌دین (26/2-1/3/2003 ) به‌ئامه‌ده‌بوونی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود و زاڵمای خه‌لیلزاد نوێنه‌ری سه‌رۆك بۆش .
2003: ئه‌ندامێكی ئه‌نسار ئیسلام له بازگه‌ی زه‌مه‌قی نزیك شاری هه‌ڵه‌بجه خۆی ته‌قانده‌وه و بووه هۆی كوژران و بریندار بوونی 3 كه‌س.
2006: هه‌ره‌سهێنان له بازاڕی دارایی سعودی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران زیانێكی زۆر بكه‌ن و دوای ئه‌وه ئه‌و هه‌ره‌س هێنانه زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی دراوی عه‌ره‌بی گرته‌وه.
2007: دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه كوشتنی هه‌شت هه‌زار موسڵمان له قه‌سابخانه‌ی (سربرنیچا) له بۆسنه و هه‌رسك له ساڵی 1995ز تاوانێكی كۆمه‌ڵكوژیه، به‌ڵام رێگه‌ی له‌وه گرت سربیا ئه‌و به‌رپرسیارێتیه له خۆ بگرێت.
2007: كوێت رایگه‌یاند كه 20 باڵنده توشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوون له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و یه‌كێك له كێڵگه‌كانی په‌له‌ور.
2009: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێـت شێخ محه‌مه‌د سوباح سالم سوباح سه‌ردانی عێراقی كرد كه ئه‌وه یه‌كه‌مین سه‌ردان بوو له دوای داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه له ساڵی 1990ز.
له‌دایكبوون:
1564: كریستۆفه‌ر مارلۆ، شانۆنوسی ئینگلیزی.
1725: جوزیف كونیو، داهێنه‌ری فه‌ره‌نسی.
1802: فیكتۆر هۆگۆ، ئه‌دیبی فه‌ره‌نسی.
1841: لۆرد كرومر، پشتپێبه‌ستراوی سیاسی به‌ریتانی له میسر.
1861: مه‌لیك فردیناندی یه‌كه‌م، مه‌لیكی بولگاریا.
1870: داود حوسنی، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری میسری.
1903: جولیو ناتا، زانای كیمیای ئیتالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1963ز.
1909: مه‌لیك ته‌لالی كوڕی عه‌بدوڵا، مه‌لیكی ئه‌رده‌ن.
1928: ئارێل شارۆن، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل.
1932: جونی كاش، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1939: شوشو، ئه‌كته‌ری لوبنانی.
1946: ئه‌حمه‌د زویل، زانای كیمیای میسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1999ز.
1950: هیلین كلارك، ژنه سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نیوزیله‌نده.
1954: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان، سه‌ركۆماری توركیا.
1954: ته‌لعه‌ت سادات، سیاسه‌تمه‌دار و پارێزه‌ری میسری.
1958: هیدیهارو موری، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1960: مادلین تبر، ژنه ئه‌كته‌ری لوبنانی.
1964: سه‌لوا خه‌تاب، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1966: نه‌جوا كه‌ره‌م، ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی.
1967: كازیوشی میورا، یاریزانی تۆپی پێی یابانی.
1969: هیتوچی ساكیموتو، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1973: ئولی گونار سولسكیار، یاریزانی تۆپی پێی نه‌رویجی.
1977: عه‌بدولموحسین قه‌فاس، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كوێتی.
1979: كورین بایلی رای، ژنه گۆرانیبێژی ئینگلیزی.
1979: بدرو مندیز، یاریزانی تۆپی پێی پرتوگالی.
1984: ئیمانویل ئه‌دیبایور، یاریزانی تۆپی پێی توگولی.
1984: بیرین سات، ژنه ئه‌كته‌ری توركی.
وه‌فات:
1154: مه‌لیك رۆجه‌ری دووه‌م، مه‌لیكی یه‌كه‌می شانشینی سه‌قه‌لیه.
1266: مه‌لیك مانفریدی هوهنشتاوفن، مه‌لیكی شانشینی سه‌قه‌لیه.
1577: مه‌لیك ئیریكی چوارده‌هه‌م، مه‌لیكی سوید.
1931: ئوتو فالاخ، زانای كیمیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1910ز.
1936: مه‌كسیم گۆڕكی، رۆماننوسی به‌ناوبانگی روسی.
1961: مه‌لیك محه‌مه‌دی پێنجه‌م، مه‌لیكی مه‌غریب.
1969: كارل یاسبرس، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی.
1969: لیفی ئه‌شكول، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل.
1985: تجالینگ كوبمانز، ئابوریناسی هۆڵه‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1975ز.
1994: محه‌مه‌د عه‌لی (مه‌دهۆش)، شاعیری به‌ناوبانگی كورد، له سلێمانی.
1994: ئه‌میر حه‌مود بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، ئه‌میری سعودیه.
1996: هانی هانی، ده‌رهێنه‌ری شانۆی عێراقی.
1998: مارف ئاغایی، شاعیری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
1998: جه‌عفه‌ر قازی، شێوه‌كاری كورد.
1998: سیودور شولتز، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1979ز.
2002: لورانس تیرنی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
2004: بوریس ترایكوفسكی، سه‌رۆكی دووه‌می مه‌قه‌دۆنیا.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له كوێت.
رۆژی رزگاربوون لای بزووتنه‌وه‌ی ئوممه‌ی ئیسلام.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌جه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25