سه‌یركردنی فیلم هۆكارێكه بۆ شه‌ڕانگێزی منداڵان
ریپۆرتاژ 11:03 AM - 2015-02-19بێبه‌شبوون له سۆز‌و خۆشه‌ویستی منداڵان توشی شه‌ڕانگێزی ده‌كات
به بۆچوونی پسپۆڕێكی ده‌روونی، ره‌فتاری شه‌ڕانگێزی له‌لای منداڵ هۆكارێكی سه‌ره‌كی خێزانه به‌تایبه‌تی دایك و باوك كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌فتاریان.
بێبه‌شبوون له سۆز‌و خۆشه‌ویستی منداڵان توشی شه‌ڕانگێزی ده‌كات
رێبوار عه‌لی پسپۆڕی ده‌روونی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ره‌فتاری شه‌ڕانگێزی لای منداڵ هۆكارێكی سه‌ره‌كی خێزانه به‌تایبه‌تی دایك و باوك كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌فتاریان.
وتیشی: بێبه‌شبوون له سۆز‌و خۆشه‌ویستی، منداڵ تووشی شه‌ڕانگێزی ده‌كات، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی تر كه هۆكاره ئه‌ویش هه‌ستكردن به سوكایه‌تی له‌لایه‌ن ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه ئه‌و هۆكارانه‌ی جێبه‌جێ بكرێن، هه‌رگیز خێزانه‌كان منداڵی شه‌ڕانگێزیان نابێت.
دایكێك: به‌ئاواته‌وه‌م كوڕه‌كه‌م به‌قسه‌م بكات
زوهره فه‌ریقی ته‌مه‌ن35 ساڵان كه خاوه‌نی سێ منداڵه به PUKmedia ی راگه‌یاند: كوڕه‌كه‌م منداڵێكی شه‌ڕانگێزه، به‌ئاواته‌وه‌م رۆژێك به‌قسه‌م بكات و كه با‌نگم كرد بهاتایه به‌ده‌نگمه‌وه، ته‌نانه‌ت له خوێندنگاش منداڵێكی شه‌ڕانگێزه.
قادر مه‌حمودی ته‌مه‌ن 38 ساڵان كاسبكاره‌و خاوه‌نی سێ كوڕه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواران له دوكان ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌ئاواته‌وه‌م پشوو بده‌م، به‌ئاواته‌وه‌م رۆژێك منداڵه‌كانم كێشه‌یان نه‌بێت و شه‌ڕ نه‌كه‌ن، هه‌ر بچنه ده‌ره‌وه به شه‌ڕه‌وه دێنه‌وه، تائێستا كوڕێكم دوو جار سه‌ری شكاوه.
وتیشی: شه‌ڕه‌نگێزی منداڵه‌كانم هه‌ستده‌كه‌م سه‌یری فیلمه دۆبلاژكراوه‌كان ده‌كه‌ن چونكه حه‌زیان لێیه‌تی، بۆیه خۆزگه ده‌خوازم ئه‌وجۆره فیلمانه نمایش نه‌كرێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شیلان قادری ته‌مه‌ن 30 ساڵان كه خاوه‌نی دوو منداڵه روونیكرده‌وه كه هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی شه‌ڕانگێزن و ئه‌گه‌ر كه‌سیان ده‌ستنه‌كه‌وێت ئه‌وا خۆیان شه‌ڕده‌كه‌ن.
وتیشی: كه منداڵێكی ژیر‌و ئاقڵ ده‌بینم به‌ئاواته‌وه‌م منداڵه‌كانی منیش به‌وشێوه‌یه بن.
منداڵێك: ته‌نها حه‌زم له سه‌یركردنی فیلمی شه‌ڕه
سه‌هه‌ند تاهیر كه مندڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵانه‌و خوێندكاره رایگه‌یاند: زۆربه‌ی یارییه‌كانی شمشێرو ده‌مانچه‌و تیروكه‌وانه، زۆر حه‌ز به‌یارییه جوڵاوه‌كان و شه‌ڕكردن ده‌كه‌م.
وتیشی: هه‌موو رۆژێك سه‌یری فیلمی شه‌ڕ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئازابم له‌ناو هاوڕێكانمدا.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، رێبوار عه‌لی پسپۆڕی ده‌روونی وتی: باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دایكان و باوكان رێگه نه‌ده‌ن به سه‌یركردنی ئه‌و فیلم و درامایانه‌ی كه توندوتیژان تێدایه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی منداڵه‌كانیان بده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وكاتانه‌ی نیگه‌رانن و توشی په‌شێوی بوون.
هه‌روه‌ها دووپاتیشیكرده‌وه كه خۆشه‌ویستی و سۆز بۆ منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به دووره‌په‌رێزی نه‌كه‌ن باشترین چاره‌سه‌ره.
PUKmedia تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25