riklam

رزگار عه‌لی: چیمان بۆبكرێت بۆ برینداره‌كان ده‌یكه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 06:43 PM - 2015-01-31
 به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كانی باشوری كه‌ركوك

به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كانی باشوری كه‌ركوك

وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێر برینداره‌كانی دوێنێی شاری كه‌ركوكیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ 31-1-2015، وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری جێگر و كارگێڕو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی پاریان كرد، مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌یاندا به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و ئاگاداربوون بوو له‌ باری ته‌ندروستی برینداره‌كان و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند هیوای چاك بوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست و دڵنه‌وایی خانه‌واده‌كانیانی دایه‌وه‌و وتی ئه‌مانه‌ هه‌ر كوڕی ئێوه‌نین بۆیه‌ چیتان پێویست بێت ئێمه‌ له‌ خزمه‌تانداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی برینداره‌كانی دوێنێی شاری كه‌ركوك، كه‌ تیایدا له‌ دره‌نگانی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30 دڕنده‌كانی داعش به‌سود وه‌رگرتن له‌كه‌ش و هه‌وا و ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانی (مه‌لا عه‌بدوڵڵا و ته‌لوه‌رد ومریه‌م به‌گ) چه‌ند دێیه‌كی تری سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك.

ئه‌وه‌ بوو زیانێكی گیانی زۆربه‌ر پێشمه‌رگه‌ كه‌وت له‌به‌رامبه‌ریشدا برا پێشمه‌رگه‌كان توانیان ته‌واوی ناوچه‌كه‌ یان لێ بسه‌ننه‌وه‌ و راوه‌دوویان بنێن.

دواتر هه‌مان وه‌فدی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر سه‌ردانی چه‌ند پرسه‌یه‌كیان له‌شاری هه‌ولێر كرد كه‌ دوێنێ گیانیان كرده‌ قوربانی خاكی كوردستان و كه‌ركوك، هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆی و مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێری به‌ كه‌س و كار و خانه‌واده‌كانیان راگه‌یاند.

 وتیشی: له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئه‌مه‌ دوا ناخۆشی بێت و خودا سه‌بوری كه‌س و كاره‌كانیان بدات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket