riklam

كۆسره‌ت ره‌سول: هه‌رگیز رێگا ناده‌ین تیرۆرستان به‌ خه‌ونه‌ گڵاوه‌كانیان بگه‌ن

02:11 PM - 2015-01-31
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان

جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بروسكه‌یه‌كدا هاوخه‌می بۆ كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان ده‌نێرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ پیرۆزترین شوێنی خاكی كوردستان كه‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن و به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌، هه‌مووتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز رێگا ناده‌ین تیرۆرستان به‌ خه‌ونه‌ گڵاوه‌كانیان بگه‌ن و بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان داگیر بكه‌ن، هاوكات هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

 

ده‌قی بروسكه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی..


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز
كه‌سوكاری شه‌هید عه‌مید شێركۆ فاتیح
خانه‌واده‌و كه‌سوكاری عه‌قید نه‌ریمان مه‌ولود ناسراو به‌ نه‌ریمان دۆشكه‌

به‌داخه‌وه‌ تیرۆرستان و تاریكبینان جارێكی تر هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و هه‌وڵیاندا خه‌ونی زڕاویان بێننه‌ دی، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌وپه‌ڕی قاره‌مانێتی و نه‌به‌ردی لێیان هاتنه‌ ده‌نگ و به‌رپه‌رچیان دانه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هیدو برینداربوون.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هیدبوون و چوونه‌ كاروانی نه‌مرانه‌وه‌، لێره‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم به‌ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌م شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزانه‌ راده‌گه‌یه‌نم و دڵیایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تا دوا دڵۆپ به‌رگری له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ر دوێنێش تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌وانمان كرده‌وه‌.


كوردستانیانی خۆشه‌ویست...

لێره‌وه‌و له‌ پیرۆزترین شوێنی خاكی كوردستان كه‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن و به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌، هه‌مووتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز رێگا ناده‌ین تیرۆرستان به‌ خه‌ونه‌ گڵاوه‌كانیان بگه‌ن و بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان داگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ك به‌ پێویستی ده‌زانم كه‌ داوا له‌ یه‌زدانی مه‌زن بكه‌م زوو به‌ زوو شیفای برینداره‌كان بدات و سه‌ركه‌وتوومان بكات له‌ جه‌نگی تاریك په‌رستاندا.


كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی
هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket