riklam

چاره‌نوسی معاز ئه‌لكساسبه‌ نادیاره‌

جیهان 01:23 PM - 2015-01-31
كه‌سوكاری فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنیه‌كه‌ بێ ئاگای خۆیان له‌چاره‌نوسی كوڕه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو

كه‌سوكاری فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنیه‌كه‌ بێ ئاگای خۆیان له‌چاره‌نوسی كوڕه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو

دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش رۆژی هه‌ین 30-1-2015یان وه‌ك دوامۆڵه‌ت دایه‌ حكومه‌تی ئوردن بۆ ئازادكردنی ساجده‌ ریشاوی له‌به‌رامبه‌ر رزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنیه‌كه‌و بارمته‌ ژاپۆنیه‌كه‌ كه‌سوكاری فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنیه‌كه‌ بێ ئاگای خۆیان له‌چاره‌نوسی كوڕه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو.

سافی ئه‌لكساسبه‌ باوكی معاز ئه‌لكساسبه‌ به‌ ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندووه‌: هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئوردن بڕاوه‌و هیچ زانیاریه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان نیه‌.

باوكی فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنیه‌كه‌ كه‌له‌ شاری دابوقی خۆرئاوایی عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ هه‌موو شتێكمان به‌خوا  سپاردووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌مان به‌سه‌لامه‌تی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌مید ممدوح عامری وته‌بێژی ره‌سمی سوپای ئوردن به‌ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی راگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانمان له‌سه‌ر سنوری سوریا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی تیرۆرستانی داعشن، به‌ڵام تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی راستیمان پێنه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ زیندوی معاز ئه‌لكساسبه‌ی فڕۆكه‌وانی هێزی ئاسمانی سوپای ئوردن بسه‌لمێنێت.

گروپی تیرۆرستی داعش له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنیه‌كه‌و بارمته‌ ژاپۆنیه‌كه‌ داوای ئازادكردنی تیرۆرستی به‌ندكراو ساجده‌ ریشاویكردووه‌ كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن و به‌و هۆیه‌وه‌ 60 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket