riklam

گونده‌كانی كۆبانێ له‌ داعش پاككده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان 01:05 PM - 2015-01-31
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا توانراوه‌ 18 گوند له‌تیرۆرستانی داعش پاككبكرێنه‌وه‌

له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا توانراوه‌ 18 گوند له‌تیرۆرستانی داعش پاككبكرێنه‌وه‌

هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی  كۆبانێ به‌رده‌وامن له‌پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كان و له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا توانراوه‌ 18 گوند له‌تیرۆرستانی داعش پاككبكرێنه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستیش كوژراون.

ئه‌حمه‌د حه‌سۆ وته‌بێژی هێزه‌كانی بوركان ئه‌لفورات له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی  پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه‌و جه‌بهه‌ی ئه‌كرادو هێزه‌كانی تری ناو كۆبانێ به‌رده‌وامن له‌ پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كۆبانێ له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش و تائێستا 18 گوند به‌ته‌واوی پاككراونه‌ته‌وه‌و 36 تیرۆرستیش كوژراون.

وتیشی: ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ پاككراونه‌ته‌وه‌ بریتیتن له‌ (جه‌كوری، منازه‌، جولیك، عه‌ربوش، زۆرڤا، ته‌ل شه‌هید ئیریش، ته‌ل ئه‌لئه‌زاعه‌، مزره‌، شێخ جویان، كور عه‌لی، مومانی گه‌وره‌و بچوك، حلنج، مه‌میت، ته‌رموك، كورجیكار).

رونیشكرده‌وه‌: سێ تیرۆرستی داعشش به‌ناوه‌كانی ( جه‌میل حسێن، محه‌مه‌د ده‌روێش، محه‌مه‌د ئیبراهیم) به‌دیل گیراون.

ئه‌حمه‌د حه‌سۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ژماره‌یه‌كی زۆر  له‌سه‌ركرده‌و تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵهاتوون و ناوچه‌یه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌.


PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket