riklam

پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر حه‌وت گوند كۆنترۆڵده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 12:56 PM - 2015-01-31
.

.

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر 7 گوند له‌سنووری مه‌لا عه‌بدوڵڵا كۆنترۆڵده‌كه‌نه‌وه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌باشووری شاری كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر توانیان گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵاو شه‌ش گوندی دیكه‌ له‌سنووری مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌ده‌ست تیرۆرستان پاكبكه‌نه‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستان له‌و سنوره‌ به‌رده‌وامه‌و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش بێت له‌ئه‌نجامی پێشڕوییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر، له‌گه‌ڵ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، تیرۆرستان زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌و له‌هه‌ڵهاتندان.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket