چه‌ند یاده‌وه‌ریه‌ك له‌یادی ٣٧ ساڵه‌ی شه‌هیدبونی كاك ئارام
ی.ن.ک 11:26 AM - 2015-01-31شه‌هید ئارام (شاسوار جه‌لال)
چه‌ند یاده‌وه‌ریه‌ك له‌یادی ٣٧ ساڵه‌ی شه‌هیدبونی كاك ئارام (شاسوار جه‌لال)
35 ساڵ به‌رله‌ئێستا شیعرێكم له‌ئۆرگانی ژماره 7ی كۆمه‌ڵه‌دا بۆدووه‌مین ساڵ رۆژی شه‌هیدبوونی كاك ئارام (شاسوار جه‌لال) نوسیووه.
به‌دیار نامیلكه‌ی (هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام)تابه‌یانی نه‌خه‌وتین.
له‌یادی تێپه‌ڕبوونی 37 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی كاك ئارام دا به‌چاكم زانی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و پیرۆز راگرتنی ئه‌ویاده له‌ویژدانی خۆم و وه‌ك هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌م كه‌كاك ئارامی سیاسه‌تمه‌دارو روناكبیر‌و رۆژنامه‌نوسیان خۆش ده‌وێت جارێكی‌تر ئه‌م شیعره‌تان پێشكه‌ش بكه‌مه‌وه كه 35 ساڵ به‌ر له‌ئێستاو له‌یادی شه‌هیدبوونیدا له 31-1-1980 دا بۆم نوسیبوو ئه‌م شعیره‌م له‌به‌هاری 1980 له‌خولی ده‌رچوونی په‌یمانگای كادراندا له‌گه‌ڵ شه‌هید جه‌میل ره‌نجبه‌رو هه‌ڤاڵ كوێستانی له‌ناوزه‌نگ خوێنده‌وه‌و له‌مایسی 1980 دا له‌ژماره7ی ئۆرگانی (كۆمه‌ڵه)دا له‌لایه‌ن هه‌ڤال مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌وسای ئۆرگانی كۆمه‌ڵه به‌ده‌ستوخه‌تی خۆم بۆی بڵاوكردمه‌وه له‌گه‌ڵ شیعره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ دا ئه‌وسا ئۆرگانی كۆمه‌ڵه به‌قه‌باره‌ی A4 ده‌رده‌چوو ده‌بوایه له‌سه‌ر ستێنسڵ بنوسرابایه‌ته‌وه‌و دواتر به‌رۆنیۆ راده‌كێشرا.
من شیعره‌كه‌ی خۆم نه‌ك به‌چاپ به‌ڵكو به‌قه‌ڵه‌می ستینسڵ به‌خه‌تی خۆم نوسیمه‌وه،پێش ئه‌وه‌ش له‌دووه‌مین یادی شه‌هیدكردنی كاك ئارام دا واته 1980 كه‌ئه‌وسا راگه‌یاندن له‌زه‌ڵێ بوو مامۆستا جه‌عفه‌ر به‌رپرسی ده‌زگای راگه‌یاندن بوو له‌ویاده‌دا ئۆفسێتێكی بچوكمان هه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم به‌پاره‌ی شه‌خسی مولازم عومه‌ر كڕرابوو دواتر له‌هاوینی 1980 دا كه‌فڕۆكه‌كانی رژێم له‌توژه‌ڵه‌و ناوزه‌نگ و زه‌ڵێ هاته‌سه‌رمان و یه‌ك سه‌عات و 45 ده‌قیقه بۆردومانی سه‌ركردایه‌تیان كرد، له‌یه‌كه‌م لێدانیدا له‌باره‌گای هاوینه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن بورهانی مه‌لا مسته‌فا (فه‌رهاد) له‌نزیكمانه‌وه شه‌هیدبوو ئۆفسێته‌كه‌ش پارچه‌پارچه‌بوو.
ئه‌م ئۆفسێته گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی له‌چاپه‌مه‌نی ئه‌وسای یه‌كێتیدا دروستكرد شێوازی چاپمان پێگۆڕی و له‌مه‌لزه‌مه‌وه كردمان به‌قه‌باری كتێب جگه‌له‌وه ئیدی توانیمان نه‌خشه‌و وێنه‌و دیزاین له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كانمان بكه‌ین موباله‌غه‌ناكه‌م به‌شایه‌تی براده‌ره‌كانم ئه‌وسه‌رده‌مه ده‌ورم بینی له‌وگۆڕانكاریه دیاره به‌تێگه‌یشتن و پشتیوانی وپشتگیری مامۆستا جه‌عفه‌رو توانا‌و شاره‌زایی هوشیار عابدبوو له‌زه‌ڵێ كاك هوشیار كاتی خۆی له‌رۆژنامه‌ی هاوكاری له‌چاپخانه‌ی دارالحریه كاری كردبوو ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مان وت به‌ئیزافه‌ی بۆچونی خۆیه‌وه جێبه‌جێی ده‌كردو تێگه‌یشتنی باشی هه‌بوو چاپخانه‌كه‌ش بچوككراوه‌ی چاپخانه‌یه‌كی مۆدێرنی ئۆفسیت بوو، ده‌بوایه بابه‌ته‌كان چاپ بكرابانایه پاشان نه‌خشه‌سازی بۆ بكرابایه دواتربمانكردایه به‌فلم فلمه‌كه رتووشی له‌سه‌ر ده‌كراو له‌پیسی پاكده‌كرایه‌وه‌و ده‌خرایه سه‌ر پلێت وئیدی راده‌كێشرا.
له‌دووه‌مین ساڵ رۆژی شه‌هید ئارام دا له‌گه‌ڵ كاك هۆشیار عابد كه‌به‌ڕاستی وه‌ك باسم كرد كادری ته‌كنیكی به‌توانای ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی راگه‌یاندن بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیان فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردو ئاسۆ عه‌لی و كاك جه‌زاو خوالێخۆس بوو كاك چالاك و چه‌ند براده‌رێكی تردا ئه‌وشه‌وه تابه‌یانی نه‌خه‌وتین و رۆژمان به‌دیار چاپكردنی (هه‌ڵبژاردیه‌ك له‌نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام)ه‌وه كرده‌وه ئه‌وهه‌ڵبژارده‌یه له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان مه‌لابه‌ختیارو كاك سالار‌و مامۆستا جه‌عفه‌رو چه‌ند كادرێكی تر كۆكرابوونه‌وه‌و ئاماده‌كرابوون و له‌چاپدانیشی بۆمێژوو ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان بوو.
به‌شانازیه‌وه كه‌ده‌مه‌وێت له‌م یاده‌دا بیڵێم به‌پێی توانای ئه‌وكاته‌م دیزاینی به‌رگی كتێبه‌كه‌و خه‌تی سه‌ربه‌رگ وخه‌تی ناونیشانه‌كانی ناوه‌وه‌ش خۆم(شه‌هاب عوسمان)كردومه به‌به‌شێك له‌و نوسینانه‌ی كه‌بۆ ئه‌و نامیلكه‌یه هه‌ڵبژێردرابوو ئه‌ونوسینانه‌بوون كه‌كاك ئارام ساڵانی1972،1973،1974 له‌لاپه‌ڕه(2)ی رۆژنامه‌ی هاوكاریدا به‌ناوی شاسوار یان ئارام بڵاوی كردبوونه‌وه.
به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك هاوڕێی به‌رێزم نوسه‌رو روناكبیر شێخ محه‌مه‌د سۆڵه‌یی له‌دووبه‌رگدا هه‌موو ئه‌و نوسین و شیعرانه‌ی چاپكرد كه‌له‌سه‌ر كاك ئارام نوسراون و بڵاویكردنه‌وه ئه‌م شیعره‌ی منیش له‌لایه‌ن به‌ڕێزیه‌وه له‌و كتێبه‌دا چاپكراوه‌ته‌وه.
دواتریش به‌ڕێز وه‌زیره جه‌لال خوشكی شه‌هید ئارام به‌قه‌باره‌ی بچوك جارێكی تر به‌ته‌نیا ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌بۆ ئارام وتراوه له‌دیوانێكدا كۆیكردبوونه‌وه‌و چاپی كردبوو له‌وێشدا ئه‌م شیعره‌ی منی تێدایه‌و به‌سوپاسه‌وه به‌خه‌تی خۆی له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی نوسیوه‌و بۆشی ناردوومه به‌پێوانه‌ی ئه‌وكاته‌بێت كه‌له‌ته‌مه‌نێكی هه‌رزه‌ییدا بووم و گه‌نج بووم و هاوڕێیه‌كی موته‌حه‌میسی كۆمه‌ڵه بووم پرشنگدانه‌وه‌یه‌كی شیعری باشی تێدایه‌و ئه‌و راستیه‌م پێده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سیاسه‌تم نه‌كردبایه ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوسی وزه‌كانی نه‌بردبامایه ده‌بوایه ئێسته ده‌نگێكی شیعری دیاربومایه له‌پانتایی شیعری كوردی سه‌رده‌م دا دیاره گه‌ربه‌چاوی ئێسته‌وه سه‌یری بكه‌یت خاڵی نیه له‌خه‌وش و كه‌موكوڕی به‌لام وه‌ك وتم گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ 35سال به‌ر له‌ئێستا ئه‌وسا ده‌زانن چ ئیحساسێكی شاعیرانه بۆ ئه‌م سه‌ركرده‌مه‌زنه ئه‌م شه‌هیده هه‌رگیز له‌بیرنه‌چووه چۆن له‌گیانما جۆشی سه‌ندووه و چۆن جوڵاندومی، به‌هه‌رحاڵ پێم خۆش بوو له‌یادی كاك ئارامی خۆشه‌ویستدا له‌یادی شه‌هیدبوونی ئه‌م سه‌ركرده هۆشیاره‌دا جارێكی تر ئه‌م شیعره پێشكه‌ش به‌م یاده‌و به‌هه‌ڤاڵانم به‌هاوڕێیانم به‌دۆستانی كاك ئارام بكه‌م.
سه‌رنج بده‌ن دیزاینی كتێبه‌كه‌ی كه‌له‌شاخ له‌سه‌ری ده‌رچوو به‌ده‌ست وپه‌نجه‌ی شه‌هاب عوسمان نه‌خشێندراوه‌و خه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بۆ كێشراوه، شیعره‌كه به‌كۆپی داده‌نێمه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌نوسه‌ر شێخ محه‌مه‌د سۆڵه‌یی له‌كتێبه‌كه‌ی كاك ئارام دا له‌ئۆرگانی ژماره 7 ی كۆمه‌ڵه‌وه ساڵی 1980 وه‌ری گرتووه.
ده‌قی شیعره‌كه:
(ئارام) یان ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌ڕوباری ئه‌م شۆڕشه‌دا ته‌واو نابێ:
ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی كادێران،ناوزه‌نگ ١٩٨٠ كۆڕی شیعری شه‌هید جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر،شه‌هاب عوسمان هه‌ڤال كوێستانێ.. هه‌رسێ شیعره‌كه‌ش بۆ شه‌هید ئارام بوو.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25