riklam

دوای شكستیان له‌كۆبانێ تیرۆرستان به‌ره‌و توركیا هه‌ڵدێن

جیهان 11:18 AM - 2015-01-29
داعش 60 تیرۆرستی خۆی گوللــه‌باران ده‌كات

داعش 60 تیرۆرستی خۆی گوللــه‌باران ده‌كات

دوای شكستیان له‌شاری كۆبانێ 60 تیرۆرستی داعش هه‌وڵی هه‌ڵهاتن به‌ره‌و خاكی توركیا ده‌ده‌ن و دوای ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعش گوللــه‌بارانده‌كرێن.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو گروپی تیرۆرستی داعش له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ دوای شكسته‌كه‌یان له‌شاری كۆبانێ رۆژ له‌دوای رۆژ تیرۆرستانی داعش له‌شاری ره‌قه‌ هه‌وڵی هه‌ڵهاتن بۆ ناو خاكی توركیا و به‌جێهێشتنی ریزه‌كانیان له‌گروپی تیرۆرستی داعش ده‌ده‌ن.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، زیاتر له‌ 60 تیرۆرستی داعش له‌شاری ره‌قه‌ پلانی هه‌ڵهاتنیان بۆ ناو خاكی توركیا دانابوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌بیانووی كڕینی پێداویستیه‌كانیان سه‌ردانی بازاڕی شاره‌كه‌یان كردبوو،پاشان ویستبویان له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمنبتح)ه‌وه‌ بچنه‌ ناو خاكی توركیا، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن.

له‌باره‌ی چاره‌نوسی  تیرۆرسته‌كان ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌، كه‌ دوای ده‌ستگیركردنیان به‌بڕیاری دادوه‌ری شه‌رعی و به‌تاوانی خیانه‌ت هه‌ر 60 تیرۆرسته‌كه‌ گوللــه‌بارانكراون.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌ شاری ره‌قه‌ به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی وتووه‌،تیرۆرستانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر لاشه‌ی تیرۆرستانیان له‌ناوچه‌ی ئه‌لهوته‌ فڕێداوه‌ته‌ ناو چاڵێكی گه‌وره‌ دواتر به‌خۆڵ دایانپۆشیون.   

 

PUKmedia  وه‌رگێڕانی / سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket