riklam

خۆشنووسێكی رانیه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌می جیهان

ئەدەب وهونەر 09:08 AM - 2015-01-29
خۆشنووسانی چه‌ندین وڵات به‌شداربوون

خۆشنووسانی چه‌ندین وڵات به‌شداربوون

به‌ مه‌به‌ستی رێزلێنان له‌ كارو چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌بواری خۆشنووسی و به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ فێستسڤاڵی (ترنجانۆ)ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هونه‌ری خۆشنووسی له‌ وڵاتی مالیزیا، نوسینگه‌ی رانیه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ (عه‌لی حه‌سه‌ن زه‌مان) سازكرد.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ سه‌روه‌ر ره‌ئوف جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و سه‌رۆكی شاره‌وانی رانیه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری رانیه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی حكومی و حزبی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌بوون.

ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه‌ پیرۆزباییان له‌ هونه‌رمه‌ندی ناوبراو كردو هیوای به‌رده‌وامیان بۆ خواست و خوزاریاربوون بۆ له‌مه‌ودوا په‌ره‌ی زیاتر به‌ كاره‌كانی بدات، هه‌روه‌ها پیرۆزیایی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌میان لێكرد له‌و فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌دا.

پاشان خه‌ڵاتی ریزلێنانی نوسینگه‌ی رانیه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئاماده‌بووانی پێبه‌خشرا.

جێی باسه‌، ساڵانه‌ فێستسڤاڵی (ترنجانۆ)ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هونه‌ری خۆشنووسی له‌ وڵاتی مالیزیا سازده‌كرێت و خۆشنووسانی چه‌ندین وڵات به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، بۆ ساڵی 2014 (عه‌لی حه‌سه‌ن زه‌مان) كه‌ دانیشتووی شاری رانیه‌یه‌ توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.

PUKmedia  ئاری مسته‌فا - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket