riklam

گه‌وره‌ترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی داعش ده‌دۆزرێته‌وه‌

عیراق 11:28 PM - 2015-01-28
لاشه‌ی حه‌وت تیرۆرستی ئه‌فغانی له‌ناو گۆڕه‌كه‌ ده‌رهێنراون

لاشه‌ی حه‌وت تیرۆرستی ئه‌فغانی له‌ناو گۆڕه‌كه‌ ده‌رهێنراون

له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پارێزگای دیاله‌ له‌سنوری قه‌زای مقدادیه‌ی سه‌ربه‌پارێزگای دیاله‌  گه‌وره‌ترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تیرۆرستانی داعش ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ لاشه‌ی 150 تیرۆرستانی تێدایه‌.

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن دانیشتوانی گوندی سه‌ید عه‌باسی باكوری قه‌زای مقدادیه‌ زانیاری به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه‌ دراوه‌ كه‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی تیرۆرستانی داعش له‌نزیك گونده‌كه‌یاندا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

فه‌رمانده‌كه‌ وتیشی: پاشان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چونه‌ته‌ شوێنی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ و دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری زیاتر له‌ 150 لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش ده‌رهێنراون كه‌هه‌موویان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ فڕێدرابوونه‌ ناو چاڵێكی گه‌وره‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تیرۆرستانی داعش به‌زۆری لاشه‌ی تیرۆرسته‌ بیانیه‌كان و ئه‌فغانی و وڵاتانی عه‌ره‌بیان تێدا كۆكردوه‌ته‌وه‌و به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا لاشه‌ی حه‌وت تیرۆرستی ئه‌فغانی له‌ناو گۆڕه‌كه‌ ده‌رهێنراون.

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket