riklam

بایه‌خی زیاتر ده‌درێت به‌ناردنی خوێندكاران بۆ زانكۆ ره‌سه‌نه‌كانی جیهان

عیراق 02:37 PM - 2015-01-28
 گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌باری خوێندن و فێركردن له‌عیراق

گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌باری خوێندن و فێركردن له‌عیراق

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 28-1-2015 سه‌رۆك كۆماری عیراق دكتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ دكتۆر زوهێر عه‌بدولغه‌نی حه‌مادی سه‌رپه‌رشتیكاری گشتیی لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدانی خوێندن له‌عیراق.

له‌ودیداره‌دا  گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌باری خوێندن و فێركردن له‌عیراق و رێوشوێنه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن، له‌پێناوی هێنانه‌ كایه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێ  كه‌بتوانێت شانبه‌شانی گۆڕانكاریی و گه‌شه‌كردنه‌ خێراكانی ئه‌مڕۆی جیهان له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌نگاو بنێت  .

سه‌رۆك مه‌عسوم پێویستی بایه‌خدانی ته‌واوی  به‌گه‌شه‌پێدانی خوێندنی باڵا و دانانی به‌رنامه‌ وپلانی عه‌مه‌لی دووپاتكرده‌وه‌، به‌ئامانجی دروستكردن و بنیاتنانی مرۆڤی عیراقی و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی، به‌ومه‌به‌سته‌ی شاره‌زایی و توانای نوێ بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ئاگاداری شێوازه‌ هاوچه‌رخه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كان بێت له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا.

دكتۆر زوهێر حه‌مادی سه‌رپه‌رشتیكاری گشتیی لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدانی خوێندن له‌عیراق، ئه‌رك و به‌رنامه‌ی پرۆگرامی لیژنه‌كه‌ و ده‌ستكه‌وته‌ به‌دیهاتوه‌كانی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان بایه‌خ ده‌دات به‌گه‌شه‌پێدانی سامانی مرۆیی له‌رێی ناردنی خوێندكاران بۆ زانكۆ ره‌سه‌نه‌ جیاجیاكانی جیهان، هاوكات بایه‌خیش ده‌دات به‌گه‌شه‌پێدانی سیستمی كارگێڕیی سه‌رده‌م كه‌ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش خزمه‌تی ئه‌و خوێندكارانه‌ بكات كه‌نێراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش سه‌رگه‌رمی گه‌شه‌پێدانی خوێندنه‌ له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن له‌رێی نوێكردنه‌وه‌ی پرۆگرام و دانانی  شێوازی مۆدێرنی وانه‌ وتنه‌وه‌.
دكتۆر زوهێر داوایكرد، به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام بێت له‌پشتیوانیكردنی ئه‌م پرۆژه‌ گرنگ و زیندوه‌، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان زیاتر بێت بۆ خزمه‌تكردنی عیراق.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم ئه‌و هه‌وڵه‌ دانسقه‌یه‌ی لیژنه‌كه‌ی به‌رزنرخاند له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له‌ وڵات، ئاماده‌یشی نیشاندا بۆ به‌رده‌وام بون له‌پشتیوانیكردنیان له‌م بواره‌دا.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket