له به‌سیاسیكردن و به ئیسلامیكردنی منداڵان بۆ ئاینناسی
kurdistani 01:28 PM - 2014-12-29د. شێركۆ كرمانج
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌بابه‌تێكدا باسم له‌و هه‌وڵانه‌ی ئیسلامییه‌كان‌و سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان كرد له‌به‌سیاسییكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كوردستان‌و به ئیسلامییكردنی منداڵان له‌قوتابخانه‌كان، ئه‌م بابه‌ته درێژكراوه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یه‌و قسه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی به‌سیاسییكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و به‌ئیسلامییكردنی منداڵان به كورتی ده‌كات. دواتریش هه‌ندێك پێشنیاز‌و راسپارده بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته ده‌خاته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌كان‌و پرسه ئاینییه‌كان له‌قوتابخانه كارێكی ئاساییه‌و ده‌بێت پشتیوانی‌و ده‌ستخۆشی لێبكرێت.
كاتێك باس له‌ئازادی‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و مافه‌كانی منداڵان‌و ژنان‌و كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت ئه‌مه كارێكی زۆر ره‌وایه، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر رێزگرتن له فره‌یی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و ئاینیی‌و مه‌زهه‌بیی بكرێت ئه‌مه كارێكی نه‌ك هه‌ر ره‌وایه به‌ڵكو پێویسته. به‌ڵام گرفته‌كه له‌و شوێنه ده‌ستپێده‌كات كه قسه‌كردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت به‌مه‌به‌ستی له قالبدانی ئایدیۆلۆجی‌و ته‌لقیندانی منداڵ بێت. كاتێك منداڵ له قوتابخانه ته‌لقینده‌درێت‌و له‌قالبی ئایدیۆلۆجی ده‌درێت پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه زه‌وتكردنی ئازادییه‌كانی منداڵه.
ئه‌وه‌ی له‌كتێبه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌كوردستان ده‌بینرێت راست ته‌لقیندان‌و له‌قالبدانی ئایدیۆلۆجییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بابه‌ته‌كی پێشوتر هه‌ڵوه‌سته‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كرد، لێره دووباره‌ی ناكه‌ینه‌وه (تكایه ته‌ماشای بابه‌ته‌كه‌ی پێشوتر به‌ناونیشانی"به‌سیاسییكردن‌و به ئیسلامییكردنی منداڵان له قوتابخانه‌كان"بكه كه له سایته‌كانی ئاوێنه‌و خه‌ندان‌و شارپرێس‌و سپیمیدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه).
واچاكه بڵاوكردنه‌وه‌و ته‌لقیندانی منداڵان له‌سه‌ر هه‌ر باوه‌ڕێكی ئاینی یان هه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌كی سیاسیی له‌قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه‌بكرێت، جا ته‌لقیندانه‌كه له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام بێت یان هه‌ر ئاینێكی دیكه (وه‌ك ئێزیدی، كاكه‌یی، كرستیانه‌تیی، هتد). به‌هه‌مانشێوه،هه‌موو له‌قالبدانێك ده‌بێت قه‌ده‌غه‌بكرێت جا له‌قالبدانه‌كه له‌سه‌ر ئایدیۆلۆجیایئیسلامیی سیاسیی، ئیسلامیزم، بێت یان هه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌كی دیكه(وه‌ك كۆمۆنیزم، ناسیونالیزم،سۆشیالیزم، كۆنزێرڤه‌تیزم، ئه‌نارشیزم، لیبرالیزم، هتد).
هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌لقیندان‌و له‌قالبدانی ئایدیۆلۆجی له‌قوتابخانه‌كان زۆرن هه‌ندێكیان سایكۆلۆجی، هه‌ندێك سیاسی، هه‌ندێكیش كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له ده‌ره‌وه‌ی كایه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ن، به‌ڵام به‌ڕای من هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه قوتابخانه جێگه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی كادیری حزبی نییه به‌ڵكو شوێنی پێگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ها بۆ نمونه‌ی به‌هاكان بڕوانه بابه‌ته‌كه‌ی پێشوتر.
قوتابخانه شوێنی ئاشناكردنی منداڵه به‌فره‌ییه‌كان نه‌ك له‌ناوبردنی جیاوازییه‌كان. ته‌لقیندان‌و له‌قالبدانی ئایدیۆلۆجی یه‌كه‌م هه‌نگاون بۆ له‌ناوبردنی فره‌ییه‌كان‌و جێگیركردنی تاكڕه‌ویی‌و ره‌هاییگه‌رایی.
پرۆگرامی قوتابخانه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زرابێت كه منداڵ ئازاده چ ئاینێك هه‌ڵبژێرێت، یان ئاینی هه‌ر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاینی هه‌بێت ئه‌وه ده‌بێت منداڵ بتوانێت به ئازادی گوزارشت له ئاینه‌كه‌ی بكات، خۆ ئه‌گه‌ر ئاینی نه‌بێت ئه‌وه دیسان ده‌بێت منداڵ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به ئازادی گوزارشت له بیروباوه‌ڕه نائاینییه‌كه‌ی بكات.
ئه‌ركی قوتابخانه هه‌ر له‌ده‌سپێكه‌وه ئه‌وه‌یه كه منداڵان له‌سه‌ر چه‌مكی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی‌و باوه‌ڕه‌كان‌و پێكه‌وه‌سازانی ئاینی‌و باوه‌ڕه‌كان ڕابێنێ‌و ئاشنابكات، نه‌ك منداڵه‌كان بكات به موسڵمان یان كرستیان یان ئێزیدی، وه‌ك ئاین، یاخودمنداڵ بكات به ئیسلامیی یان ناسیونالیست یان كۆمۆنیست، وه‌ك ئایدیۆلۆجیا.
ئه‌ركی قوتابخانه سازكردنی زه‌مینه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كانه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ناساندنی ئاینه‌كان به منداڵان به‌گشتی‌و ناساندنیان به‌و ئاینانه‌ی كه له كوردستان هه‌ن به‌تایبه‌تی.
ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی زۆر زیاتر له‌مانه هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی، واچاكه به‌زووترین كات كتێبه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ر له نوێ دابڕێژرێنه‌وه. داڕشتنه‌وه‌كه‌ش ده‌بێت به ڕه‌چاوكردنی پێوه‌رو چه‌مكه‌كانی ئاینناسی بێت. به‌و مه‌به‌سته‌ی كه خوێندنی ئاین له قوتابخانه‌كانی كوردستان له نوسین له دیدێكی ته‌لقینی-ته‌بشیریی-ئاینیی، هه‌روه‌ها، دیدێكی ئایدیۆلۆجی-سیاسیی، بگۆڕێت بۆ ئاشناكردنی منداڵان به ئاینه‌كان. به‌واتایه‌كی دیكه گۆڕینی خوێندنی ئاین له په‌روه‌رده‌ی ئیسلامییه‌وه بۆ ئاینناسی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش واچاكه لیژنه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵناس‌و شاره‌زایانی سایكۆلۆجی منداڵ‌و ئاینناس‌و پسپۆڕانی زمانه‌وانی‌و شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده پێكبهێنرێتتاوه‌كو به ئه‌ركی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی كتێبه‌كان هه‌ڵبستن.
له‌پاڵ ئه‌مانه، داڕشتنه‌وه‌كان ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن كه قوتابخانه مزگه‌وت نییه به‌ڵكو ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌ییه. ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانیش دامه‌زراوه‌ی گشتین واته دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی نین كه ئیش له‌سه‌ر پرسه تایبه‌تییه‌كان بكه‌ن، وه‌ك به‌موسڵمانكردنی منداڵ. ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه منداڵ ئاین‌و پرسه په‌یوه‌نداره‌كان به ئاین نه‌خوێنێ‌و ئاشنانه‌كرێن به ئاینه‌كان، به‌ڵام ئاشناكردن‌و خوێندنی ئاین دوو شتی لێكجیان.
ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كانی كوردستان ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه هه‌ر به موسڵمانكردنی منداڵ نییه به‌ڵكو به ئیسلامییكردنی منداڵه كه ئێجگار خه‌ته‌ره، چونكه قوتابخانه له ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی ده‌كات به ده‌زگایه‌كی حزبی.
به‌ئیزافه‌ی ئه‌مانه، پێداچوونه‌وه‌كه‌و داڕشتنه‌وه‌كه واچاكه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ش بكات كه له بابه‌ته‌كه‌ی پێشوتر قسه‌م له‌سه‌ر كردن وه‌ك سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانی كتێبه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی. لێره به‌كورتی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و شه‌ش خاڵه پێشنیاز ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م، كاتێك ده‌ڵێین كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی كتێبه‌كان ئه‌وه‌یه كه به‌سیاسییكراون‌و به‌رنامه‌كانی خوێندن كراون به پلاتفۆرمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و ته‌ڕاتێنێی ئایدیۆلۆجیای ئیسلامیی سیاسیی، ئه‌وه پێداچوونه‌وه‌كه ده‌بێت ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ناكرێت‌و نابێت لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كانی قوتابخانه بكرێن به گۆڕه‌پانی ئایدیۆلۆجیاكان‌و گه‌شكردنی ئایدیۆلۆجیایانه‌ی منداڵان بكرێت به ئامانجی كتێبه‌كان.
دووه‌م، كاتێك ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی له‌و كتێبانه به‌دیده‌كرێت به‌ئیسلامیكردنی به‌ها مرۆییه‌كانه ئه‌وه مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك ئه‌م كتێبه سه‌رله‌نوێ داڕێژرانه‌وه ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و به‌ها چاكانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی هه‌ن به‌وانه‌ش كه به‌های ئیسلام‌و موسڵمانانن وه‌ك به‌ها مرۆییه‌كان بناسێنرێن بۆئه‌وه‌ی رۆحی ئه‌و به‌ها مرۆییانه بكرێن به هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كدی.
سێیه‌م، له‌وانه‌ش گرنگتر داڕشتنه‌وه‌ی كتێبه‌كان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ته‌واوی چیرۆكه‌كان‌و ده‌قه‌كان‌و په‌یامه‌كانی نێو كتێبه‌كان له نوسین له ده‌ربڕینێكی ره‌هاییگه‌رایی رزگاربكات‌و پاكبكاته‌وه‌و نوسینه‌كان‌و ده‌قه‌كان به‌شێوه‌ی رێژه‌یی دابڕێژرێنه‌وه. مه‌به‌ستیش لێره ئه‌وه‌یه كه وا له خوێندكار بكرێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه پرسیاری لای نه‌مێنێت پرسیاری لا دروستبێت.
چواره‌م، له په‌یوه‌ند به به‌موسڵمانكردنی منداڵ،ئه‌وه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌یپێكرا، ده‌بێت كتێبه‌كان‌و به‌رنامه‌كانی خوێندن له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راستییه‌ی كه قوتابخانه دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی-گشتییه بۆیه ده‌بێت ئه‌ركی به موسڵمانكردنی منداڵ ئه‌ركی قوتابخانه نه‌بێت‌و كتێبه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێنه‌وه كه ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی پێوه‌دیار بێت نه‌ك ئه‌ركی ئاینی، كه ئه‌ركی مزگه‌وته.
پێنجه‌م، ئه‌و به‌شانه‌ی له كتێبه‌كانی پۆلی یازده‌و دوازده كه ته‌رخانكراون بۆ ئاینناسی فراوانبكرێن‌و ببن به به‌شی هه‌ره زاڵی كتێبه‌كان به‌ڵام نه‌ك بكرێن به گۆڕه‌پانێك بۆ گاڵته‌كردن‌و بچوككردنه‌وه‌ی ئاینه‌كانی دیكه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت به‌ڵكو بكرێن به روبه‌رێك بۆ ئاشناكردنی منداڵان به‌ته‌واوی ئاینه‌كانی دنیا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له كوردستان هه‌ن.
شه‌شه‌م، ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی به‌دیده‌كرێت ئیستیعلاكردنی (superiority) ئاینی ئیسلامه له‌سه‌ر ئاینه‌كانی دیكه. بۆیه كتێبه‌كان‌و ده‌قه‌كان ده‌بێت له‌و ئیستیعلاكردنه پاكبكرێنه‌وه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ئاینی ئیسلام، یان هه‌ر ئاینێكی دیكه، له كتێبه‌كانی قوتابخانه وه‌ك ئاینێكی باڵاتر له ئاینه‌كانی دیكه بناسێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌قه‌كان به‌بێ لایه‌نگریی له هیچ ئاینێك بنوسرێنه‌وه تاوه‌كو ببنه هه‌وێنی رۆحی یه‌كسانیی‌و ته‌بایی‌و پێكه‌وژیان له‌نێو منداڵانی كوردستان.
تا ئه‌و راده‌یه‌ی من ئاگاداربم له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به دوو شێواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاینله قوتابخانه‌كان كراوه.
یه‌كه‌م، وه‌لانانی یان نه‌خوێندنی وانه‌ی ئاین له قوتابخانه گشتییه‌كان (public schools)، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئوسترالیا په‌یڕه‌وده‌كرێت. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه وانه‌ی ئاین له ئوسترالیا ته‌نیا له قوتابخانه گشتییه‌كان، واته حكومییه‌كان، ناخوێنرێت كه‌چی له قوتابخانه ئاینییه‌كان وانه‌ی ئاینی هه‌یه. بۆنمونه قوتابخانه‌ی ئیسلامی له ئوسترالیا هه‌ن‌و له‌وێدا منداڵه‌كان له پاڵ وانه‌كانی دیكه وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئاینی ئیسلام ده‌خوێنن. به‌هه‌مانشێوه قوتابخانه كرستیانه‌كانیش به‌ڵام به‌گشتی وانه‌كانی ئاین نمره‌یان له‌سه‌ر نییه.
دووه‌م، خوێندنی ئاین وه‌ك مێژوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌سكه‌ندیناڤی په‌یڕه‌وده‌كرێت. له‌وێدا ئاین وه‌ك چیرۆك‌و ئه‌فسانه كۆنه‌كان ده‌خوێنرێن.
ئه‌وه‌ی لێره پێشنیاز ده‌كرێت نه ئه‌میانه‌و نه ئه‌ویان. من پێموایه ئاین له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان فه‌زاییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی له ژیانی گشتی خه‌ڵك پێكدێنێت‌و داگیركردوه، بۆیه ناكرێت ئاین له قوتابخانه‌كان نه‌خوێنرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م راست پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێستا له ئوسترالیا یان له كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه هه‌ر منداڵێك سه‌ر به چ ئاینێك بوو یان چوو بۆ كامه قوتابخانه ئه‌و ئاینه بخوێنێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌بشیریی.
من پێموایه منداڵ له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك بێت ده‌بێت ئاشنابكرێت به هه‌موو ئاینه‌كانی جیهان له‌به‌ر دوو هۆی ساده:
یه‌كه‌م، له كوردستان په‌یڕه‌وانی كۆمه‌ڵێك ئاین هه‌ن بۆیه به رای من له هه‌موو قوتابخانه‌كانی كوردستان چ قوتابخانه‌ی موسڵمانه سوننه‌كانی هه‌ولێر بێت، چ قوتابخانه‌ی موسڵمانه شیعه‌كانی خانه‌قین بێت، چ قوتابخانه‌ی كرستیانه‌كانی عه‌نكاوه بێت، چ قوتابخانه‌ی كاكه‌ییه‌كانی داقوق بێت، چ قوتابخانه‌ی ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال بێت، ئه‌وه منداڵان ده‌بێت به هه‌موو ئاینه‌كانی كوردستان ئاشنابكرێن.
دووه‌م، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له جیهانێكدا ده‌ژیت كه رۆژ به رۆژ له بچوكبوونه‌وه‌دایه‌و له تێكه‌ڵبوون‌و پشتبه‌یه‌كتربه‌ستندایه، بۆنمونه ئێستا له كوردستان خه‌ڵكی به‌نگلادیشی، ئه‌سیوپی، فلیپینی،چینی، هیندی، سۆماڵی، ئه‌مریكی، هۆڵه‌ندی ... هتد، كارده‌كه‌ن. بۆیه منداڵانی كوردستان رۆژانه په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك نه‌رمده‌كه‌ن كه په‌یڕه‌وانیئاینی جیاجیان یان له‌وانه‌یه هه‌ر ئاینیان نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت منداڵانی كوردستان به هه‌موو ئاینه‌كانی دنیا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ی له كوردستان هه‌ن، ئاشنابكرێن.
ئه‌م چاره‌سه‌رو راسپاردانه‌ی كه له‌م بابه‌ته‌دا پێشنیازكراون به دڵنیاییه‌وه هه‌موو گیروگازه‌كانی ئه‌م پرسه ئاڵۆزه چاره‌سه‌رناكه‌ن به‌ڵام ده‌كرێت بكرێن به سه‌ره‌تایه‌ك.
د. شێركۆ كرمانج/ مامۆستا له‌زانكۆی ئوتارا مالیزیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25