رادێوی ئیداره‌ی خانه‌قین.. له‌چه‌قی ئیداره‌وه بۆ دڵی خه‌ڵك
kurdistani 10:13 AM - 2014-12-26رۆژانه شه‌ش شه‌عات به‌رنامه‌كانی خۆی په‌خشده‌كات
رادێوی ئیداره‌ی خانه‌قین ، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، سه‌ره‌رای كه‌می كارمه‌ندی ، توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی له دڵی جه‌ماوه‌ری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری بكاته‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆته پردی په‌یوه‌ندی نێوان هاووڵاتیان و به‌رپرسان ، هاوكات هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش داواكارن په‌خشی به‌رنامه‌كانیان زیاتر بكرێت .
له‌وباریه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ئیداره‌ی خانه‌قین ویئام جه‌لال به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ره‌تایی دروستبوونی رادێوی ئیداره‌ی خانه‌قین له رێكه‌وتی 2/2/2013 دامه‌زرا ، له‌سه‌ر بنه‌ما و ئه‌ساسێكی مۆدێرن و مه‌ده‌نیانه كارده‌كه‌ین ،به ماوه‌یه‌كی كورتی كاركردمان توانیمانه جه‌ماوه‌ریكی زۆری ناوچه‌كه بۆ لای خۆمان رابكێشین،وتیشی : له‌كاتی ئێستادا چوار كارمه‌ندمان هه‌یه كه رادیوكه به‌ڕێوه ده‌به‌ین پێكه‌وه ، هاوكات توانیومانه له هه‌موو بۆنه خۆشی و ناخۆشه‌یكاندا به‌شدار بین و ده‌ستێكی باڵامان هه‌بێت و په‌یامی هاولاًتیانی ناوچه‌كه بگه‌ێنینه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌وه‌شی وت : په‌خشی رادێوكه‌مان له كاتژمێر (8) ی سه له‌به‌یانی تا (2)ی پاش نیوه‌ڕۆیه ، له گه‌ڵ ته‌واو بوونی ده‌وامی ره‌سمی ئیداره كه ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌می كارمه‌ندانمانه‌وه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ولێكی جدیمان داوه و داوامان له به‌رێز مامۆستا محه‌مه‌د قائمقامی قه‌زای خانه‌قین كردووه بۆ هێنانی چه‌ند كارمه‌نێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی ماوه و به‌رنامه‌كانی رادێوكه‌مان زیاتر و جوانتر بكه‌ین و ئه‌و كات ده‌توانین ماوه‌ی به‌رنامه‌كانمان له هه‌شته‌وه تاكو پێنجی ئێواره به‌رده‌وامی پێبده‌ین ، جگه له‌وه‌ش به‌راستی مامۆستا محه‌مه‌د قائمقامی قه‌زای خانه‌قین و هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین ده‌ستی یارمه‌تی هه‌ره گه‌وره‌یان هه‌بوو له دامه‌زراندن و هێنانی رادێو بۆ ناوچه‌كه بۆخزمه‌تكردن و گه‌یاندنی په‌یامی هاوڵاتیان له هه‌موو رووكانه‌وه ، رایشی گه‌یاند: په‌خشی رادیوه‌كه‌مان شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوی ده‌گرێته‌وه و له‌رێگه‌ی چه‌ندین به‌رنامه‌ی گرنگ و سه‌رنج راكێشه‌وه ،كار له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی شاره‌كه بكه‌ین، چونكه ناوچه‌كه پێكهاته‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی تیادایه ، له‌گه‌ڵ سوننه و شیعه وكاكه‌یی و ئاین زاكانی تر ،هاوكات زۆربه‌ی زۆری به‌رنامه‌كانمان به كوردین و ته‌نها یه‌ك به‌رنامه‌ی عه‌ره‌بیمان هه‌یه ، هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانمان خستۆته‌گه‌ڕ به ئه‌نجامدانی به رنامه و پێشكه‌ش كردنی بابه‌تی جۆراوجۆر و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان به‌رپرسان و هاوڵاتیان وبه پێچه‌وانه و گه‌یاندنی گرفت و بابه‌ته‌كانی رۆژ ، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه بیسه‌ریكی زۆر باش بۆلای خۆمان رابكێشین ،هاوكات سیسته‌می به‌رێوبردنی سرود و گۆرانیه‌كانی رادێوكه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك رێكخستوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه بیسه‌ران په‌رۆش بن بۆ گوێگرتن و بیستنی به‌رنامه‌كانمان ، كه سێ گۆرانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین دواتر گۆرانیه‌كی عه‌ره‌بی یان توركی یان هه‌ر زمانێكی تر ، ئه‌وه‌شی وت : هونه‌ر و راگه‌یاندن ، دوو رووی یه‌ك دراون ، چونكه ئه‌وه‌ی له هونه‌ر نه‌زانێ و ئه‌زمونێكی هونه‌ری نه‌بێت ناتوانێت له رادێو كار بكات ، بۆنموونه له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی وه‌كو رادێو ئامێری په‌خش كردنی هه‌یه، ئامێری میكسه‌ر په‌یوه‌نده به ئامێری په‌خشه‌كه‌وه ، ئه‌م جۆره ئامێره‌ش كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆری هونه‌ری نه‌بن ناتوانن له‌سه‌ری كار بكه‌ن و داهێنانی تیادا بكه‌ن، هاوكات ئه‌ندازه ی ده‌نگ و سیسته‌می په‌خش كردنی رادێوكه‌مان جیاوازه له‌رادێوكانی تر به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆم شاره‌زام له‌كاری هونه‌ری و هاوكات برای خۆشه‌ویستم كاك هه‌یسه‌م مۆنتێره و شاره‌زایه، ئه‌وه‌شی ووت : شاری خانه‌قین، كه‌لتور و داب و نه‌رێتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، بۆیه زۆری زۆری به‌رنامه‌كانمان له چوار چێوه‌ی ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندییه‌ی شاره‌كه ده‌رناچێت ، جگه له‌وه‌ش پێوسته راگه‌یاندن رۆڵی راسته‌قینه ببینێت له‌گه‌یاندنی په‌یامی هاوڵاتیان بۆ به‌رپرسان و به پێچه‌وانه‌وه ، چونكه به‌شێك له راگه‌یاندكاران زۆر گرفتی بچوك له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره تر پیشانی ده‌ده‌ن و ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ، بی ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌و گرفته‌ی دروست كردووه نه‌ك یه‌ك لایه‌ن یان هه‌ر به‌رپرسان ،به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانیشی تیادایه .
هه‌یسم حوسین مۆنتێر له رادێوی ئیداره‌ی خانه‌قین پێی وتین : كاری رۆژانه‌ی ئێمه ئه‌وه یه په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌بێت له كاتژمێر 8ی به‌یانی ده‌ست پێبكات، دواتر سرودی نیشتمانی په‌خش ده‌كه‌ین و دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز پێشكه‌ش ده‌كرێـت، پاشان بابه‌تێك له به‌ناونیشانی به‌یانیتان باش به ده‌نگی كاك ویئام جه‌لال پێشكه‌ش ده‌كرێت ، ووتیشی : به‌پێ ئه‌و خسته‌یه‌ی كه هه‌فتانه دانراوه بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌كان چ به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و یان تۆمار كرا‌و ده‌ست به په‌خش كردنیان ده‌كه‌ین .
هه‌ژار عه‌لی فه‌رمانبه‌رێكی شاری خانه‌قینه و ده‌ڵێت : رۆژانه گۆی له رادێوی ده‌نگی ئیداری خانه‌قین ده‌گرم ، كه توانیویه‌تی به به‌رنامه گرنگه‌كانی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه، وتیشی : داواكارم په‌خشی رادێوكه‌یان له دوای ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێبكات ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه زیاتر زانیاریمان هه‌یه له سه‌ر داموده‌زگاكانی ناوچه‌كه و په‌یامی هاوڵاتیان و به‌رپرسان .
ساڵح ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 53 ساڵان دووكانداره له سه‌نته‌ری بازاری شاره‌كه وتی : تاكه رادیویه ،كه گوی وێستی به‌رنامه‌كانی ده‌بم ،به گۆرانی و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر و ئاگاداری ، هه‌واڵ و زانیاری و چێژی زیاترمان پێده‌به‌خشن، ئه‌وه‌شی وت : هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م ستاف و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان ده‌خوازم كه هه‌میشه له=خزمه‌تی خه‌ڵكدان و ماندوو ده‌بن .
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25