riklam

یه‌په‌گه‌ ئاڵای خۆی له‌سه‌ر قائیمقامیه‌تی شه‌نگال هه‌ڵده‌كات

kurdistani 01:22 PM - 2014-12-21
یه‌په‌گه‌ ئاڵای خۆێ له‌قه‌زای شه‌نگال هه‌ڵده‌كات

یه‌په‌گه‌ ئاڵای خۆێ له‌قه‌زای شه‌نگال هه‌ڵده‌كات

كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ئاڵای خۆی له‌سه‌ر بینای قائیمقامیه‌تی قه‌زای شه‌نگال هه‌ڵكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو قه‌زای شه‌نگال كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ رۆژئاوای قه‌زای شه‌نگاله‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو قه‌زاكه‌وه‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاكه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) دوای رزگاركردنی چه‌ند شوێنێك له‌قه‌زای شه‌نگال ئاڵای خۆیانیان له‌سه‌ر بینای قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه‌و چه‌ند بینایه‌كی تر هه‌ڵكردوه‌.

له‌ئێستاشدا له‌خۆرئاوای قه‌زاكه‌ شه‌ڕوپێكدادانی نێوان هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و تیرۆرستان به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket