riklam

شه‌ڕ له‌شه‌نگال به‌رده‌وامه‌

kurdistani 12:52 PM - 2014-12-21
 له‌ده‌وروبه‌ری سایلۆی قه‌زاكه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

له‌ده‌وروبه‌ری سایلۆی قه‌زاكه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 20-12-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشه‌كانیان بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای شه‌نگال ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستان له‌ناو قه‌زاكه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌و هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، شه‌ڕ له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای شه‌نگال به‌رده‌وامه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌روازه‌ی قه‌زای شه‌نگال به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ شه‌ڕ له‌ناو قه‌زای شه‌نگال له‌نێوان هێزكانی پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستانی داعشدا ده‌ستیپێكردوه‌.
 سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: تیرۆرستان خۆیان خزانۆته‌ ناو ماڵه‌كانی قه‌زاكه‌وه‌و له‌وێوه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌گه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia له‌ئێستادا له‌ ده‌وروبه‌ری سایلۆی قه‌زاكه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌و تیرۆرستان به‌بێ وره‌و به‌بێ به‌رنامه‌ رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌بنه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket