riklam

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تونس ده‌ستیپێكرد

kurdistani 11:27 AM - 2014-12-21
تا به‌رواری 24-12-2014 ده‌بێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا بكرێت

تا به‌رواری 24-12-2014 ده‌بێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا بكرێت

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-12-2014، له‌ وڵاتی تونس، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ ده‌رگای بنكه‌كان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه‌.


به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، سه‌ڕای خراپی بارودۆخی ئه‌منی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌  به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تائێستاش دیارنیه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت یاخود نا.


هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 11 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌كه‌ له‌ سه‌عات 8 ی به‌یانیه‌وه‌ تا 6ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس-یش تا به‌رواری 24-12-2014 ده‌بێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا بكات.


جێی باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د مه‌نسب كه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كۆتایی پێهاتووه‌ له‌گه‌ڵ (الباجي قائد السبسي) سه‌رۆكی حزبی (نداء تونس) له‌ ململانێیه‌كی سه‌ختدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته‌.


PUKmedia  و / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket