riklam

فه‌ره‌نسا.. پێشمه‌رگه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند به‌تابلۆكانی پشتیوانی له‌كۆبانێ ده‌كات

kurdistani 09:59 AM - 2014-12-20
 پێشمه‌رگه‌ی هونه‌رمه‌ند دڵشاد كوێستانی

پێشمه‌رگه‌ی هونه‌رمه‌ند دڵشاد كوێستانی

پێشمه‌رگه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند له‌شاری  جۆمانتی فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك تابلۆی شێوه‌كانی بۆ پشتیوانی له‌به‌رخودانی كۆبانێ نمایش ده‌كات , داوا ده‌كات له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هانای ئاواره‌كانی كۆبانێ و شه‌ڕڤانانی كۆبانێوه‌ بچن .
 
دڵشاد كوێستانی پێشمه‌رگه‌ی هونه‌رمه‌ند كه‌ له‌دوای راپه‌رینی ساڵی 1991 ه‌وه‌ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا خۆی به‌كاری شێوه‌كاریه‌وه‌ خه‌ریك كردووه‌ ویه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ  PUKmedia وتی: مه‌به‌ست له‌و كاره‌م بۆ پشتیوانیكردنه‌ له‌براو خوشكه‌ شه‌ڕڤانه‌كانم له‌كۆبانێ، ئه‌وان ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 مانگه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن له‌نیشتمانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر توندوتیژترین گروپی تیرۆرستی له‌جیهاندا .

وتیشی: بۆیه‌ منیش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ئیسلامیه‌ توندڕه‌وانه‌ی به‌ ئاڵا ره‌شه‌كانیان پشتیوانی تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن له‌ئه‌وروپا ، هه‌ستام له‌رێگه‌ی كاری هونه‌ری و شێوه‌كاریه‌وه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك تابلۆی گه‌وره‌ كه‌ گوزارشتیان له‌به‌رخودانی شاری كۆبانێ ده‌كرد له‌سه‌ر شه‌قامی فیكتۆر دیلا مارنێ پشتیوانی خۆمم بۆ براو خوشكه‌كانم له‌كۆبانێ خسته‌ڕوو.

رونیشكرده‌وه‌: له‌ كاره‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم، تا ئه‌وكاته‌ی توانای خزمه‌تكردنم به‌ كلتور و شۆڕشه‌كانی وڵاته‌كه‌م هه‌بێت، بۆیه‌ پرۆژه‌ی ترم هه‌یه‌ .

باسی له‌وه‌شكرد: له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی به‌رخودانی كۆبانێ به‌چه‌ندین كاری هونه‌ری پشتیوانی ئه‌و به‌رخودانه‌م كردووه‌ و پرۆژه‌ی فراوانترم هه‌یه‌.

ئه‌و كاره‌ی هونه‌رمه‌ند دڵشاد كوێستانی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسادا هه‌بووه‌و چه‌ندرۆژنامه‌و كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی گرنگیان پێداوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هونه‌رمه‌ند یه‌كێكه‌ له‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردو له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاوه‌كو دوای راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی 1991 به‌رده‌وام بووه‌ .

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket