riklam

عه‌بادی ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 11:51 PM - 2014-12-19
سه‌رۆك وه‌زیران پشتیوانی حكومه‌تی عیراقی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه‌‌

سه‌رۆك وه‌زیران پشتیوانی حكومه‌تی عیراقی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه‌‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی 12ـی 2014 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك بارزانی كرد به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ناوچه‌ی زووممار و شه‌نگال و شكاندنی ئابڵۆقه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر چیای شنگال.

 هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیشی له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرد بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش به‌ده‌ستیان هێناوه‌.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پشتگیری و پشتیوانی حكومه‌تی عیراقی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی دژی تیرۆریستان دووپاتكرده‌وه‌ و جه‌ختی له‌ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامی هه‌ردوولا كرده‌وه‌.


PUKmedia له‌ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket