مه‌لا به‌ختیار: شۆڕشگێڕی ژنان له كۆبانێ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه
kurdistani 04:17 PM - 2014-12-18شۆڕشگێڕی ژنان له‌خه‌باتی كوردایه‌تی هاوچه‌رخدا له‌كۆبانێ گه‌یشته لوتكه
ئه‌مڕۆ 18-12-2014 هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان په‌روین كاكه حه‌مه، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و عومه‌ر حاجی ئه‌حمه‌د، جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، پێشوازی له‌وه‌فدێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، كه پێكهاتبوون له محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا و شیلان شاكر، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ئه‌بوبه‌كر مه‌جید، به‌پرسی ناوه‌ندی سیاسه‌تی دیموكراتتی و لوقمان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی ناوه‌ندی چاندو راگه‌یاندن كرد‌و له‌دیدارێكی دۆستانه‌شدا، پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنفرانس و راگه‌یاندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی لێ‌كردن و هیوای خواست، كه ته‌ڤگه‌ر بتوانێت به‌دیدێكی نوێ، رووداوه‌كان، گۆڕانكارییه‌كان، ئه‌ركه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت و رۆڵێك بگێڕێت له‌و رۆڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته سه‌رشانی هه‌موو هێزه كوردایه‌تی خوازه‌كان و هێزه‌كانی دیموكرات خواز له‌به‌شه‌كانی كوردستان.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، ئومێدیشی خواست ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه ته‌ڤگه‌ر دركی پێكردووه‌و له‌كورده‌واریدا هه‌یه به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی دركی پێكردووه‌و ده‌توانێ بۆشاییه‌كان پڕ بكاته‌وه‌و رۆڵێك بگێڕێت له‌گۆڕینی ئاراسته‌كاندا، وتیشی: یه‌كێتیی، یه‌كێتییه‌و مێژوو، ستراتیجی خۆی و رێگه‌یه‌كی دورودرێژی خه‌بات خۆی هه‌یه و له‌و باره‌یه‌شه‌وه، به‌ئاماژه‌كردن بۆ ژماره‌ی قوربانیدانه‌كانی، رۆڵ و كاریگه‌ری یه‌كێتیی هه‌ر له‌دامه‌زراندنه‌وه بۆ ئێستا رونكرده‌وه‌و تیایدا رۆڵی شۆڕشی نوێ و خه‌باتی شاخی به‌پڕ بایه‌خ له‌پاراستنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كوردستاندا هه‌ڵسه‌نگاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هاتوون و به به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتیش، زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌فه‌له‌سفه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی له‌ساڵی (1975) خسته‌ڕوو.
راشیگه‌یاند: ئێمه‌ی یه‌كێتیی، خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان هه‌یه بۆ رووداوه‌كانی ئێستای دنیا، رۆژهه‌ڵات و به‌شه‌كانی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بانگه‌وازی یه‌كێتیی له‌ساڵی (1976)دا بۆ دانانی ستراتجێك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه بیرهێنایه‌وه‌و، وتیشی: له‌نامیلكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟ ئه‌و بۆچوونه رونكراوه‌ته‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا، یه‌كێتیی وه‌ك هێزی پشتیوانی بۆ رۆژهه‌ڵات، بۆ باكورو رۆئاوای كوردستانیش، سه‌رچڵی گه‌وره‌ی كردووه‌و باجی گه‌وره‌شی داوه.
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه كه "خه‌باتی فراوان به‌قۆناغ ده‌كرێ"، هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، "خه‌باتی یه‌كێتیی، سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌و گرنگه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان" له‌قه‌ڵه‌مداو پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كانیشی له‌یه‌كێتیی به‌سه‌ره‌نجامی خه‌بات گێڕایه‌وه و هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌كانیشی بۆ رۆژئاوای كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی سه‌ری كانی، راگه‌یاندنی كانتۆنه‌كان و به‌رخودانی كۆبانێ، به‌نوێترین هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی یه‌كێتیی ناساند و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، شرۆڤه‌ی په‌یوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی یه‌كێتیی كرد‌و روانگه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشی سه‌باره‌ت به به‌رخودانی كۆبانێ شیكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: كه خاڵی وه‌رچه‌رخانی شۆڕشگێڕی ژنان، له‌خه‌باتی كوردایه‌تی هاوچه‌رخدا گه‌یشته لوتكه‌و ئه‌و شه‌ره‌فه‌ش له‌كۆبانێ تۆماركرا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ته‌ڤگه‌رێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تییه و له‌ژێر رۆشنایی بارودۆخ و گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی كوردستانیشدا، جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، كه له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به‌چه‌مكی فراوانی كاركردن هه‌یه له‌چ بواری سیاسی و چ له‌بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌دا به‌گشتی و رونكردنه‌وه‌و زانیاری پێویستیشیان سه‌باره‌ت به‌ئامانجی ته‌ڤگه‌ر خسته‌ڕوو.
رایانگه‌یاند: كه ته‌ڤگه‌ر، به‌ته‌نها پارتێك، یان رێكخستنێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، به‌ڵكه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌چوارچێوه سیستمێكی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیدا خه‌بات و هه‌ر گروپێك هاوڕابێت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌و پرۆگرامی ته‌ڤگه‌ر، ده‌توانێت بێته ناو ته‌ڤگه‌رو كاری خۆی بكات. له‌و باره‌یه‌شه‌وه دوپاتیانكرده‌وه، كه له‌ئێستاشدا نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێویستی به‌یه‌كه‌وه كاركردن هه‌یه، سه‌ره‌ڕای بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیشمان هه‌یه بۆ كاركردن، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بێ و وتیشیان: ته‌ڤگه‌ری ئازادی، هه‌موو تێكۆشان، خه‌بات و ده‌ستكه‌وتانه‌شی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ر پارتێكی سیاسی كوردستاندا به‌ده‌ستهاتوون، به‌میراتێك بۆ خۆی ده‌زانێت و خواستیشمان هاوده‌نگی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان له‌باشورو كۆده‌نگییه‌كیش له‌سه‌ر ئاستی سیاسی دروست بكه‌ین.
هه‌روه‌ك به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و گه‌شه‌پێدانیشی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیان، به‌پێی قۆناغ و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی دێنه پێشه‌وه به‌گرنگ و پێویست زانی، به‌هه‌مانشێوه باشی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند.
PUKmedia راگه‌یاندنی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25