riklam

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ رێگه‌ی PUKmedia وه‌ هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

kurdistani 02:39 PM - 2014-12-18
نازانرێت كه‌ چ  وه‌زاره‌تێك پێش ده‌كه‌وێت و چ وه‌زاره‌تێك كۆتا وه‌زاره‌ت ده‌بێت

نازانرێت كه‌ چ وه‌زاره‌تێك پێش ده‌كه‌وێت و چ وه‌زاره‌تێك كۆتا وه‌زاره‌ت ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاری له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌راستییه‌وه‌ كه‌له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوكروه‌ته‌وه‌و باس له‌دواخستنی مووچه‌ی ئه‌و چه‌ند وه‌زاره‌ته‌ ده‌كه‌ن بۆ دوای سه‌ری ساڵی زاینی كه‌ مووچه‌ی مانگی 10 یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 رابه‌ر سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاری له‌وه‌زاره‌تی دارایی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌راستییه‌وه‌ كه‌ باس له‌دواخستنی مووچه‌ی ئه‌و چه‌ند وه‌زاره‌ته‌ ده‌كه‌ن كه‌ تا ئێستا مووچه‌ی مانگی 10 یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 وتیشی: له‌پێش هاتنی سه‌ری ساڵی زاینی، مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێن كه‌ تائێستا مووچه‌ی مانگی 10 یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا نازانرێت كه‌ چ  وه‌زاره‌تێك پێش ده‌كه‌وێت و چ وه‌زاره‌تێك كۆتا وه‌زاره‌ت ده‌بێت، كه‌ مووچه‌ی مانگی 10 وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێش سه‌ری ساڵی زاینی مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تا ئێستا مووچه‌ی مانگی 10 یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket