riklam

عه‌بادی: چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرنگی عیراق له‌تیرۆرستان پاككراونه‌ته‌وه‌

kurdistani 01:08 PM - 2014-12-18
وابڕیاره‌ عیراق و میسر رێكه‌وتنی سه‌ربازی ئه‌نجامبده‌ن

وابڕیاره‌ عیراق و میسر رێكه‌وتنی سه‌ربازی ئه‌نجامبده‌ن

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی تازه‌ترین بارودۆخی عیراق ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌چه‌ند مانگی رابردوودا تیرۆرستانی داعش داگیریان كردبوو، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌ .
 
ئه‌و وتانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌باره‌ی تازه‌ترین گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ وتوێژیان كردووه‌ .

پێگه‌ی هه‌واڵی (ئه‌لمه‌سه‌له‌) له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: عه‌بادی به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسری ووتووه‌  به‌ته‌نیا عیراق نیه‌ كه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژیه‌كانی داعش دایه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ و جیهانه‌ كه‌ رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی تیرۆرو هه‌ڕه‌شه‌ی مرۆیی بۆته‌وه‌.

عه‌بادی راشگه‌یادوه‌، هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌  توانیویانه‌  به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ له‌تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشووتر له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ تیرۆرستیه‌وه‌ كۆنترۆڵكرابوون .
 
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عیراق و میسر-یش سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه‌، قسه‌كردنێكی به‌رایی هه‌یه‌ بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و  هاوكاریكردنی هه‌ردوولا  له‌رووی مه‌شقی سه‌ربازی و ئه‌منی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری، چونكه‌ میسریش رووبه‌ڕووی هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر بۆته‌وه‌ .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر په‌یامی  بانگهێشتكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی له‌لایه‌ن  عه‌بدول فه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسرو ئیبراهیم موحلب سه‌رۆك وه‌زیران بۆ میسر له‌و دیداره‌دا خستۆته‌ڕوو. 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست  PUKmedia  كه‌وتووه‌، له‌دوای سه‌ری ساڵی زاینییه‌وه‌ وابڕیاره‌ عیراق و میسر رێكه‌وتنی سه‌ربازی ئه‌نجامبده‌ن و وڵاتی میسریش ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو راوێژكاری سه‌ربازی بۆ مه‌شقكردن به‌هێزه‌كانی سوپای عیراق ره‌وانه‌ی عیراق بكات .

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket