riklam

كۆبانێ له‌ رانیه‌یه‌

kurdistani 11:39 PM - 2014-12-17
شانۆیی (فریشته‌كانی ئه‌وێ) له‌ رانیه‌ نمایش كرا

شانۆیی (فریشته‌كانی ئه‌وێ) له‌ رانیه‌ نمایش كرا

له‌ ژێر دروشمی ئه‌وان كۆبانێ به‌شه‌ڕ وێران بكه‌ن، ئێمه‌ ئاوادانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ هونه‌ر
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی حزبی ناو چه‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندگای ئاماده‌یی( كۆبانێ ) له‌ شاری رانیه‌،

 سه‌عات 2 ی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی 5 ی ئازاری ناوه‌ندی رێكخراوه‌دیموكراتیه‌كانی راپه‌رین به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ كچان و كوڕانی خوێندنگای ( كۆبانێ ) و له‌ رۆژی ئاڵادا دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان شانۆیی( فریشته‌كانی ئه‌وێ ) له‌ نوسینی ( م.ئاكام ره‌زاق ) و ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی ( سابیر قادر ) نمایشكرا.

سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ هونه‌ریه‌ سابیر قادر ده‌هێنه‌ری شانۆكه‌ بۆ PUKmedia  دوا وتی: به‌ به‌شداری 20 خوێندكاری كچ و كوڕی له‌ ئاماده‌یی كۆبانێی تێكه‌ڵاو شانۆیی ( فریشته‌كانی ئه‌وێ )مان نمایش كرد، كه‌ ماوه‌كه‌ی 30 خوله‌ك بوو، نمایشه‌كه‌ باس له‌ كچ و كوڕێك ده‌كات كه‌ خۆشه‌ویستی یه‌كترین و خه‌ڵكی باشورن و دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ بڕیار ده‌دات بۆ به‌رگری كردن بچێت بۆ كۆبانی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ل شه‌ڕڤانانی یه‌په‌كه‌ و دژ به‌گروپی تیرۆریستی داعش بۆیه‌ كچه‌كه‌ش بڕیار ده‌دات له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بچن بۆ كۆبانێ و دوای چوونیان له‌ شه‌ڕێك هه‌ردووكیان شه‌هید ده‌بن و خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان له‌ رێگه‌یه‌كی پاكدا كۆتایی دێت و كۆتایی نمایشه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانان به‌ سردووی ئه‌ی ره‌قیب نمایشه‌كه‌ كۆتایی هات.

وتیشی: جێگای خۆشحاڵیمانه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خوێندكاران و گه‌نجان بینه‌ری شانۆیه‌كه‌مان بوون كاره‌كه‌شمان بووه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بوانی هۆڵه‌كه‌ و ده‌ستخۆشیان لێكردن و سوپاس بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ هاوكارمان بوون بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره‌ هونه‌ریه‌ .

PUKmedia  ئاری مسته‌فا -رانیه‌   
فۆتۆ- ئه‌حمه‌د مام كاك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket