riklam

داعش ئه‌ندامه‌كانی خۆی گوللـه‌باران ده‌كات

kurdistani 12:21 PM - 2014-11-27
كوژراوه‌كانی داعش كاریگه‌ری ده‌روونی لای سه‌ركرده‌كانیان دروستكردووه‌

كوژراوه‌كانی داعش كاریگه‌ری ده‌روونی لای سه‌ركرده‌كانیان دروستكردووه‌

تیرۆرستانی داعش به‌هۆی شكسته‌كانیان له‌ چه‌ند شوێنێكی ستراتیژی له‌ناو خاكی عیراق ده‌ستیان به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان و سه‌ركرده‌كانی خۆیان كردووه‌و له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له‌ باكوری شاری تكریت 80 چه‌كداری خۆیان گوللـه‌باران كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: داعش له‌ 11 شوێنی ستراتیژی عیراق شكستیخواردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك و چه‌ند شوێنیكی ئه‌نبارو ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان زۆره‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی داعش دروستكردووه‌.

وتیشی: له‌ پارێزگای ئه‌نبارو دیاله‌ به‌ ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ و پڕزانیاری ده‌ست هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌وتوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌ چه‌ند گوندێكی سنوری كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین چه‌كداره‌كانیان لێیان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ گوندێكی باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 80 چه‌كداری خۆیان گوللـه‌باران كردووه‌ كه‌ تیایاندایه‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵانه‌.

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا روبه‌ڕووی ژێرده‌ستی داعش ته‌سكده‌بێته‌وه‌و هێزه‌كانی سوپاو خۆبه‌خشه‌كان و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌ باكوری عیراقه‌وه‌ گورزی كوشنده‌یان له‌ تیرۆرستان داوه‌و به‌ ده‌یان كیلۆمه‌تر روبه‌ریان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket